ژیان

بۆ ستایڵی هاوینە، ئەم 6 خاڵە پەیڕەو بكە

Mic
2022-06-09

1.كەمترین ئێكسسوار بكە بەخۆتەوە: هەوڵبدە لە هاویندا كەمترین ئێكسسوار بكە بە خۆتەوە، چونكە ئەمە لە گەرمادا زیان بە پیستت دەگەیەنێت، بۆ دەركەوتنێك جوان و تەندرووست هەوڵبدە تەنها پارچەیەك  بەكاربهێنە.

2.بەكارهێنانی جلی كراوە، عەزی: هەوڵبدە تەنها پانتۆڵی كابۆ بەكارمەهێنە، لەبەركردنی درێس، عەزی تەنها  بۆ بۆنەیەكی تایبەت نیە، دەتوانیت پاڕچەیەكی گونجاو، ئاسودە هەڵبژێریت بۆ ئەم وەرزە گەرمە.

٣. جلوبەرگی فراوان وبەرین: دووربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی جلوبەرگی تەسك، هەوڵبدە جلوبەرگی فراوان وبەرین لەبەربكەیت، یان ئەو جلانەی زیاتر تەنك وكراوەن.

٤. قوماشی لۆكە، كەتان، ئاوریشم بەكاربهێنە: دووربكەوەرەوە لە جلوبەرگی درووستكراو و لە ماددەی لایلۆن، یان پلاستیكی، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو قوماشەی لەبەریدەكەی لەچی پیكهاتوە، ئەمە وادەكات فینك بمێنیتەوە.

٥.رەنگی كراوە: با جل و بەرگەكان كە هەڵی دەبژێرێت ڕەنگە كراوەكان و ڕۆشنەكان بن، دوربكەوەرەوە لە جلوبەرگی ڕەنگە تاریكەكانی وەك ڕەش، نیلی، قاوەیی.

٦.پێڵاوی تەواو قەپات بەكارمەهێنە: هەوڵبدە ئەو پێڵاوانە بەكاربهێنیت كە تەواو قەپات نەبن و هەموو پێیەكانت دانەپۆشن، بەڵكو ئەو پێڵاوانە بەكاربهێنە كە هەوا ئاڵوگۆربكرێت  وكراوەبن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.