زانست

مێشكی مرۆڤ بچووك دەبێتەوە، توێژینەوەیەك بەوردی باسی دەكات

Mic
2022-06-11

باوباپیرانمان مێشکیان لە ئێمە گەورەتربووە، چەندین هەزار ساڵ لەمەوبەر کە شارستانیەتەکان دەرکەوتن، مرۆڤەکان بەدەوری شار وکۆمەڵگە جیاوازەکاندا دەسوڕانەوە، لە زۆر ڕوەوە دەردەکەوێت کە مرۆڤی سەردەم لە باوباپیرانمانەوە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر مێشکیان گەورەتربووە.

بەپێی توێژینەوەكان پێدەچێت ئەو بەشەی لەدەستمان داوە بە ئەندازەی  نزیکەی چوار بۆ پێنج تۆپی سەرمێز بوبێ،ئەمەش لەسێ هەزار ساڵی پێشوەوە دەستی پێکردووە بە پێی شیکاری ئێسکەکانی کەلەی سەر کە لەلایەن لێکۆڵەرەکانەوە ئەنجام دراوە.

کشتوکاڵ لە ساڵانی نێوان 10 بۆ پێنج هەزار ساڵ سەریهەڵداوە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک بەڵگە هەن کە چاندنی ڕووەک بۆ 23 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەروەها دەرکەوتن و دەستکردن بە نووسینیش هەر بۆ هەمان سەردەم دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش درووستکردنی ئامێرەکان، دەرکەوتنی شارستانیەتەکان هەر بۆ هەمان سەردەم دەگەڕێتەوە.

کەواتە بۆ چی لەگەڵ ئەوهەموو پێشکەوتن و زانستەدا مێشکی مرۆڤ دەستی بەبچوکبونەوە كردووە، ئەو بڕە لە قەبارەی لەدەستداوە؟.

ئەم پرسیارە مێشکی زۆربەی زاناکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەمەش پرسیاری دیکە دەهێنێتە کایەوە، ئایا قەبارەی جیاوازی مێشک چی لەبارەی زیرەکی، توانای مەعریفی مرۆڤ ئاشکرا دەکات.

بۆ نمونە ئاژەڵێکی زۆرتر هەن کە قەبارەی مێشکیان لە مێشکی مرۆڤ گەورەترە، بەڵام ئاستی زیرەکیەکیان نەگەشتوە بە  ئاستی مرۆڤ.

کەواتە پەیوەندی نێوان قەبارەی مێشکی مرۆڤ و توانای بیرکردنەوەی بە ڕاستەوخۆيی دیارنیە، هۆکاری دیکەی لە پشتەوەیە.

هۆکاری ئەوەی چی بەتەواوی هۆکارە بۆ بچوکبونەوە، یان گەورە بوونی مێشک، ئەستەمە بەتەواوی دیاریبکرێت، یەکێک لە توێژەرەکان وهاوکارەکانی تێبینی ئەوەیان کرد، کە جگە لە کەمبونەوەی قەبارەی مێشک لەگەڵ ئەوەدا قەبارەی جەستەشی بچوک بووەتەوە، بەڵام نەک بە ئەندازەی ئەو کەمبونەوە و بچوکبونەوەی کە لە مێشکدا ڕوویداوە.

بەڵام ئایا مێشکی بچووکتر بەو مانایەیە کە وەک تاک، مرۆڤەکان گەمژەتر بوون؟
لە ڕاستیدا نا، مەگەر باسی جیاوازییە وردەکان نەکەین، لە سەرانسەری دانیشتوانێکی زۆردا، لە ساڵی 2018دا تیمێک لە توێژەران قەبارەیەکی گەورەیان لە داتاکانی بایۆبانکی بەریتانیا شیکردەوە، کە بنکەیەکی زانیاری فراوانی بایۆپزیشکییە و لەنێو شتەکانی تردا، سکانی مێشک و ئەنجامی پشکنینی ئاستی زیرەکی بۆ هەزاران کەس لەخۆدەگرێت.

فیلیپ کۆلینگەر، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە، پسپۆڕی جیناتی ڕەفتار لە زانکۆی ڤریج ئەمستردام لە هۆڵەندا دەڵێت: بە 13 هەزار و 600 کەس، نمونەیەکی گەورەتری هەبووە لە هەموو توێژینەوەکانی پێشوو لەسەر قەبارەی مێشک و ئاستی زیرەکی بەیەکەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە هەبوونی مێشکێکی گەورەتر، بە تێکڕا پەیوەندی بە ئەنجامدانی کەمێک باشتر لە تاقیکردنەوەکانی ئاستی زیرەکیدا هەیە، بەڵام  شتێکی گرنگ پەیوەندییەکە نادیاریکراو بوو، واتە هەندێک کەس هەبوون کە سەرەڕای ئەوەی مێشکیان تاڕادەیەک بچووک بوو و بە پێچەوانەشەوە   تاقیکردنەوەی زۆر باشیان ئەنجامدا.

لەبەرئەوەی سكانەكانی مێشك هەندێك زانیاریشیان لەسەر پێكهاتەی مێشكی مرۆڤەكان ئاشكرا كرد، نەك تەنها قەبارەیان، توێژینەوەكە توانیویەتی شتێكی تر دەستنیشان بكات كە رەنگە رووبدات، پەیوەندییەکی لە نێوان قەبارەی ماددە خۆڵەمێشیەکان دۆزیەوە – چینە دەرەوەی مێشک کە ژمارەیەکی تایبەتی بەرزی دەمارەکانی هەیە – و ئەدای تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی.

لە ڕاستیدا، جیاوازییە پێکهاتەییەکانی وەک ئەو ڕەنگە لە ڕووی توانای مەعریفی گشتی مرۆڤەوە مانادارتر بن لە قەبارەی تەواوەتی ئەندامی مێشک.

سیمۆن کۆکس کە لە زانکۆی ئەدینبۆرگ لێکۆڵینەوە لە پیربوونی مێشک دەکات، دەڵێت: "شێتانە دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە قەبارەکە دەتوانێت تەواوی جیاوازییەکە ڕوون بکاتەوە، تەنانەت لەوانەیە یەکێک بێت لە هۆکارە کەمترین گرنگەکان، دەشڵێت.نییە".

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.