ژیان

دادگایەكی ئەمریكا تۆمەتێكی دەستدرێژی سێكسی لەدژی كریستیانۆ رەتكردەوە

Mic
2022-06-12

دادوەرێکی ئەمریکی ئەو داوایەیەی ڕەتکردەوە، کە تیایدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی مانچستەر یونایتد بە تۆمەتی دەستدریژیکردنە سەر ژنێك بەناوی مایۆرگا لە ساڵی 2009 لە هۆتیلیکی لاس ڤیگاس تۆمەتبار.
داواکاری دۆسیەکە کاترین مایۆرگا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە هۆتیلێکی لاس ڤیگاس کریستیانۆ دەستدرێژی کردبێتە سەری، لەو بارەیەشەوە کریستیانۆ ڕەتی نەکردووەتەوە کە ئەوان پێکەوە لە ساڵی 2009 دا لە هۆتێلێکی لاس ڤیگاس کۆبوبنەوە و وتوشیەتی کە ئەوە بە ڕەزامەندی هەردووکیان بووە.
دادوەری ئەم کەیسەی کریستیانۆ ئاماژەی بەوە داوە کە پارێزەرەکەی کاترین مایۆرگا زیانی بە ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵان گەیاندووە، لەڕیگەی بەڵگەنامەی ساختە و دزراوەوە هەوڵی داوە زیان بەناوبانگی کریستیانۆ بگەینێت.
ئەمە چەندەمین دادگاییە کە کرابێت لەسەر ئەو پرسە، ساڵی ڕابردوو بەهەمان شێوە دادوەر پێشنیازی کرد کە ئەو داوایە ڕەتبکرێتەوە بەهۆی هەڵوێستی نەخوازراوی ستۆڤالەوە پاریزەری کاترین مایۆرگا.
لە سالی 2019شدا داواکاری گشتی ئەمریکا داوایەك ڕەتکردەوە بەهۆی ئەوەی هەموو بەلگەکانی دژ بە کریستیانۆی بە ساختە دانا، وتیشی کە ئەوە جگە لە قسەی بێ بنەما زیاتر هیچی تر ناسەلمینن، ناتوانرێت کریستیانۆ بەوە تۆمەتباربکرێت.
لەوبارەیەشەوە نووسینگەی داواکاری گشتی لە ناوچەی کلارک لە لاس ڤێگاس ڕایەگەیاندوە کە خاتوو مایۆرگا لە ساڵی 2019 ڕاپۆرتی هێرشکردنە سەری ڕاگەیانووە بەبێ ئەوەی ناوی هیرشبەرەکە یان شوێنی ڕووداوەکەی ئاشکراکردبێت.
بەپی زانیاریەکانیش داواکار کاترین مایۆرگا لە ساڵی 2010 لە دەرەوەی دادگا لەگەڵ کریستیانۆ گەیشتونەتە ڕێکەوتن، بەڵام لەدوای ئەوە داوای ملیۆنان دۆلاری زیاتری لەو 375هەزار دۆلارەی کەوەری گرتووە کردووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.