عەرەبستانی سعودیە و حوسییەکانی یەمەن گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان دەستپێکردوە بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندییەکانی داهاتوو لە ژێر هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتیدا لەگەڵ یەمەن.
دەستپێكردنەوەی وتووێژەکان ئاماژەیە بە سەركەوتنی هەوڵی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمەریكا بۆ دۆزینەوه ی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێكانی یەمەن کە تێیدا دەیان هه زار كەس کوژراون و ئەو وڵاتەی خستۆتە قەیرانێکی مرۆیی قوڵەوە.
ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆی ئۆنلاین لە نێوان بەرپرسانی باڵای سعودیە و حوسییەکان لەلایەن عومانەوە ئاسانکاری بۆ کراوە و هەروەها یەکێک لەو سەرچاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر "پێشکەوتنی پێویست" لەو بارەیەوە بەدەست بهێنرێت، ئەوا پلانی کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لە مەسقەتی پایتەختی عومان دێتە ئاراوە.
دوای چەندین ساڵ لە چەقبەستوویی سەربازی کە تێیدا هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە دەرکردنی حوسییەکان لە سەنعای پایتەخت سەرکەوتوو نەبوو، ڕیاز هەوڵدەدات پەیوەندی لەگەڵ ئەو میلیشیایانە دروستبکات کە ئێران پاڵپشتیان دەکات. حوسییەکان بەشێکی زۆری سنوری یەمەن و سعودیە، کە درێژییەکەی ١٣٠٠ کیلۆمەترە، کۆنترۆڵ دەکەن.
ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رڕگەیاندووە، بەرپرسانی سعودی و حوسییەكان تاوتوێی ڕێككەوتنێكی درێژخایەن سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەكان دەكەن، هەروەها نیگەرانی ریاز لە بارەی جبەخانەی مووشەكی بالیستیك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی گروپەكە، كە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شارەكانی سعودیە بەكاردەهێنرێت، بەشێک دەبن لە گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو لایەنە.
سعودیه و هاوپەیمانەکانی ئێران به پێدانی چهك و پاڵپشتی دارایی بۆ گروپە چەکدارییەکە تۆمهتبار دەکەن، تۆمەتێک کە هەم تاران و هەم گرووپەکە ڕەتی دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژەکان، هانس گروندبێرگ، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لە هەوڵی ڕازیکردنی سەرکردەکانی حوسییەکاندایە کە هێزەکانیان لانیکەم لە سەر ڕێگای سەرەکی شاری کێشە لەسەری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوا بکشێنێتەوە.
کردنەوەی ڕێگای حەببان یەکێک بوو لەو مەرجانەی کە هاوپەیمانی پاڵپشتی سعودیە وەک مەرجێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دایانابوو، بەڵام حوسییەکان تا ئێستا ئەو مەرجەیان قەبووڵ نەکردووە و دەڵێن ئەو ڕێگایە هێڵی پێشەوەیە و دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانیان بەشێک نەبووە لە ئاگربەستەکە.
حوسییەکان لە کۆتایی 2014دا حکوومەتی دانپێدانراوی سەنعایان ڕووخاند و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرەنگاری سیستەمێکی گەندەڵ و ستەمکار بوونەتەوە.
شەڕی یەمەن زۆرکەس وەکو شەڕێکی ناڕاستەوخۆی نێوان سعودیە و ئێران سەیری دەکەن. ساڵی ڕابردووش، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ دەستی پێکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و ریاز کەوتۆتە ژێر گوشاری واشنتن و هاوپەیمانەکانی دیکەی ڕۆژئاوا بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی سعودیە دەکات.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس دەڵێت، باڵیۆزخانەی سعودیە لە واشنتۆن ڕایگەیاندووە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر بانگهێشتی پاشای سعودیەیە و ئامانج لێی "بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییە دوو قۆڵییەکان و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسی
مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر
و بەغدا تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە مووچە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی وەزیران،
دواپێشهاتی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە
و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆ دەكات.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە
داراییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی
نوێنەرانی هەردوولا لە ڕێكەوتی 9ی 7ی 2025، لەبارەی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان
گفتوگۆ دەكات.
هەر لە کارنامەکەدا هاتووە، لە بڕگەی کۆتاییدا،
پڕۆسەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2025-2026 دەخرێتە ڕوو.