لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان له پهرلهمانی كوردستان ئهمڕۆ لەگەڵ كهمال محهمهد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان به وهكالهت كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی نرخی بەنزین و كوالیتییەكەی، بڕیاره گفتوگۆ لەبارەی گرانی نرخی بەنزین و خراپی كوالیتیەكەی بكەن و لەبارەی بەدواداچوون لە بارەی بەنزینی 800 دیناریەكەش بكەن.
دوای كۆبونەوەكەیان لەگەڵ كهمال محهمهد، لیژنهی وزه و سامانه سرووشتییهكان بڕیاره راپۆرتێك ئامادەبكەن، تا له دانیشتنی تایبهت بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سرووشتییەكان له پەرلەمان، گفتوگۆ لهسهر گرانی و كوالیتی بەنزین بكرێت.
حكومەتی هەرێم هەفتانە بڕی سێ ملیۆن لیتر بەنزین دەخاتە بازاڕەوە، لەكاتێكدا هەرێم ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەو پێیەش حكومەت تەنیا 7٪ی بەنزینی ناوخۆ دابین دەكات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە، كە كۆنتڕۆڵی نرخی بەنزین دەكەن لە بازاڕەكاندا، بەڵام بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی، كە ئەمڕۆ كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بە وەكالەت بڵاویكردووەتەوە: حكومەتی هەرێم تەنها ڕێژەی 7٪ی ئەو بەنزینە بەرهەم دێنێت، كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڕۆژانە پێویستیانە.
كەمال محەمەد ساڵح، دەشڵێت: خواستی بەكارهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان رۆژانە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیترە، بەڵام ئێمە لەماوەی یەك هەفتەدا بڕی سێ ملیۆن لیتر بەنزین دەخەینە بازاڕەكانەوە.
وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لە سێ سەرچاوە بەنزین دابین دەكەین، بەجۆرێك بڕی یەك ملیۆن لیتر لە پاڵاوگەی كار و یەك ملیۆن و ٥٠ هەزار لیتری دیكە بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەم دێت و ئەوی دیكەش لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت.
لەبارەی دابەشكردنی بڕی ئەو سێ ملیۆن لیتر بەنزینەی هەفتانە لە هەرێم دەخرێتە بازاڕەكانەوە كەمال محەمەد دەڵێت: لەو بڕە دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و یەك ملیۆن لیتر بەنزینی دیكە بۆ سلێمانی، هەڵەبجە دابین دەكرێت، لەگەڵ كۆمپانیایەكیشدا ڕێككەوتووین، بڕی دوو تا سێ ملیۆن لیتر بەنزینی دیكە دابین بكەین.
بەپێی داتاكەی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت، هەرێمی كوردستان هەرێم هەفتانە پێویستی بەبڕی 42 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەڵام حكومەت لەو ماوەدا سێ ملیۆن لیتر دەخاتە بازاڕەوە، كە ئەوەش دەكاتە بڕی تەنها 7٪ ی ئەو بەنزینەی، كە هاوڵاتیانی هەرێم ڕۆژانە پێویستیانە.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەمایكی وت: لەئێستادا ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لەلایەن كۆمپانیای كارەوە بەرهەم دێت، بەڵام لەو بڕە بەشی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕینی لێ نادرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕۆژانە بڕی ئەو بەنزینەی، كە دەیداتە كۆمپانیای كار لە ٢٥ هەزارەوە بۆ ٧٥ تا ١٠٠هەزار لیتر بەرزكرێتەوە، ئەوا دەتواندرێت ڕۆژانە سێ تا چوار ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت و بەوەش گرفتی گرانی نرخی بەنزین بەڕێژەی لە ٨٠٪ چارەسەر دەبێت.
كاروان گەزنەیی وتیشی: ڕۆژانە هاوڵاتیانی هەرێم پێویستیان بە بڕی شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەجۆرێك پێنج ملیۆن لەو بڕە لە جۆری موحەسەنە و یەك ملیۆن لیتری دیكەشی لە جۆری سۆپەرە و ئەگەر حكومەت بتوانێت ڕۆژانە چوار تا پێنج ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت، ئەوا نرخی لیترێك بەنزین دەبێتەوە بە 600 دینار.
هەروەها، عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەمایكی وت: ڕۆژانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت، كە یەك ملیۆن لیتر بەرهەمی بەنزینی هەیە، بەڵام پاڵاوتنی نەوتەكە لەلایەن كۆمپانیای كار و دابەشكردنی بەنزینەكەشی لەلایەن كۆمپانیای سەن ئۆیڵەوە، قۆرغكراوە.
لەئێستادا نرخی جۆرەكانی بەنزین لە بازاڕەكاندا لیترێك بەنزینی سوپەر بە 1400و موحەسەن بە 1325 و نۆرماڵ بە 1200 دینارە، جگە لەو بەنزینە 800 دیناریەی دابەش دەكرێت و هاوڵاتیان گلەییان لەكوالێتی و شێوازی دابەشكردنەكەی هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.