زانست

کەڕوو چۆن یارمەتی پاراستنی دارستانەکان دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشووهەوا؟

Mic
2022-06-19

توێژینەوەیەکی ساڵی 2016 کە لەلایەن توێژەرانی کۆلێژی ئیمپریال لەندەن سەرپەرشتی کراوە، دەریخستووە کە جۆرێکی تایبەت - قارچکی ئیکتۆمایکۆریزاڵ - ڕێگە بە هەندێک دار دەدات خێراتر CO2 هەڵبمژن و بەوهۆیەوە خێراتر گەشە بکەن، لە چاو جۆرەکانی تر، ئەمەش بە "کاریگەری پیتاندنی CO2" ناسراوە.
درەختەکان بە هەڵمژینی کاربۆنی بەرگەهەوا و گۆڕینی بۆ ئۆکسجین لە پڕۆسەی ڕۆشنەپێکهاتن بەرەنگاری گەرمبوونی هەسارەکە دەبنەوە.
دارەکانی ناو دارستانەکانمان لە کاتی کرداری ڕۆشنەپێکهتاندا  دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە هەڵدەمژن، گەڵاکانیان کە بە تیشکی خۆر کاردەکەن، ئەو دووەم ئۆکسیدە کاربۆنە دەگۆڕن بۆ ئۆکسجین و شەکر، بەم شێوەیە دارەکان بە شێوەیەکی سروشتی بەرەنگاری کاریگەری گەرمخانەیی گەرمکەرەوەی هەسارەکان دەبنەوە.
 لە 20 ساڵی ڕابردوودا تەنها دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن ١.٧ ملیار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی وەرگرتووە.
دارەکان بەتەنها بەرەنگاری بەرزبونەوەی گەرمی زەوی و گۆڕانەکانی کەشووهەوا نابنەوە، بەڵکو وردە زیندەوەرەکانی وەک کەڕووش هاوشانی درەختەکان بەشدارن لەم پرۆسەیە.
قارچکەکەان بەم جۆرە هاوشان لەگەڵ  درەختەکان یارمەتی پاراستنی کەشووهەوای زەوی دەدەن،ئەم قارچکانە لە سیستەمی ڕەگی دارەکەدا  لە پەیوەندییەکی هاوژیانیدا، یارمەتی دارەکە دەدات بۆ هەڵمژینی زیاتری ئاو و کاربۆن و ماددە خۆراکیەکانی تر، لە بەرامبەردا دارەکە لەپڕۆسەی ڕۆشنەپێکهاتندا  خۆراک بۆ قارچکەکان دابین دەکات.
هەروەها دەرکەوتووە کە قارچکی ئێکتۆمایکۆریزاڵ پرۆسەی ڕوتانەوە خاو دەکاتەوە، شیبوونەوە هەموو ئەو کاربۆنە قفڵکراوە دەشکێنێت و دەیخاتە ناو بەرگەهەوا، کەواتە قارچکەکان، لە ڕاستیدا، دوو شێوازیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهان.
تێگەیشتنەکان لە ڕۆڵی گرنگ و گەشەپێدانی قارچک پێشتر لە کشتوکاڵدا بەکارهێنراون، تۆوکردنی خاک بە "قارچکی دۆستانە" بە تەکنەلۆژیایەکی بەڵێندەر دادەنرێت بۆ کشتوکاڵی بەردەوام لە داهاتوودا.
توێژینەوەیەک کە ئەنجامدراوە لەسەر چاندنی جۆرێکی تایبەت - قارچکی مایکۆریزالی ئاربوسکولار، یان AMF - لە خاکدا دەریخستووە کە چۆن دەتوانێت نەک تەنها یارمەتی دەوڵەمەندکردنی بەپیتی خاک بدات، بەڵکو ئاستی CO2 لە بەرگەهەوادا کەم بکاتەوە،ەم جۆرە دەتوانرێت سوود لە کەڕووەکان وەربگیرێت بۆ پاراستنی هەسارەی زەوی لە گۆرێ‌نکاریە خێراکانی کەشووهەوا.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.