پەروەردەی سێکسی

ئەگەر بایپۆلار بم، چۆن بتوانم لە پەیوەندیە سۆزداریەکەمدا سێکس ئەنجام بدەم؟

Mic
2022-06-19

بایپۆلارێتی تیکچونێکی عەقڵیە کە تێایدا کەسی بایپۆلار وزە و جوڵەیەکی زۆری دەبێت،لەگەل ناجێگیری دەروونی ومەزاجی، کێشە لە توانای تەرکیزکردن.
 بە نزیکەی لە %3ی خەڵکی تووشی دەبن، چەندین جۆری جیاوازی بایپۆلار هەیە، بەڵام هەندێک نیشانەی باوی هەیە وەک: زوو میزاج گۆرین، ناجێگیری دەروونی، خەمۆکی، شێتبوون، بەڕیژەیەکی بەرز ئەم نیشانانە لەکەسەکەدا دەردەکەون.
ئەم حاڵەتە وا لەکەسی تووشبوو دەکات کە ئارەزووی سێکسی کەمبێتەوە ودووربکەوێتەوە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی سێکس،هەروەها ئاستەنگی لەبەردەم گەشتن بە ئۆرگازم، وروژاندن درووست دەکات، لە حاڵەتی مەترسیدارتر وشێتی کەسەکە وابکات  ڕەنگە بەپێچەوانەوە کەسی بایپۆلار داخوایز ماوەیەکی درێژتری سێکس دەکات، یان بۆ جارێکی زیتر لە کەسێکی ئاسایی.
چۆن مامەڵە لەگەڵ بایپۆلارێتی ونیشانەکانی دەکەیت؟
کەسانی بایپۆلار بەهۆی ناجێگیری،کەوتنە خەمۆکی، ناتوانن بە دروستی ژیانیان، بەتایبەتی پەیوەندی سێکسی ژیانیان ڕیک بخەن، ئەمەش وادەکات کەسانی دەوروبەر بەجۆرێک لە جۆرەکان بەکاریان بهێنن، یان سوکایەتیان پێبکەن.
شارەزایانی بواری دەروونی لەم ساڵانەی دوایدا دەستیان کردووە بە دواندن وچارەسەرکردنی کەسانی بایپۆلار و دەستنیشانکردنی ئاستی مەترسی بایپۆلارێتیان، چونکە بایپۆلارێتی چەندین ئاستو جۆری جیاوازی هەیە ونیشانەکانی بەپیی ئەوە دەگۆڕێت.
چارەسەرکاران لەڕێگەی دەرمانەوە هەوڵدەدەن نیشانەکان لە ەکسی بایپۆلاردا کەم بکەنەوە، هەرچەندە بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی و ڕاگرتنی ئاستی بەرەوپێشچونی حاڵەتەکەیە، بەڵام کەسانی بایپۆلار یەکێک لە مەرسیەکانی ئەوەیە کە ئەگەربێت بە درووستی ئاست ودۆخی کەسەکە دەستنیشان نەکرێت، ئەوا وا لەکەسەکە دەکات بەتەواوی هەستەکانی لەدەست بدات، نەتوانێت لەژیان و پەیوەندیە سۆزداریەکەی بەردەوام بێت بەهۆی ئەو کێشانەی لە سێکسدا بۆی درووست دەبێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.