 
        
            ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان نزیكدەبێتەوە لە 537 ملیۆن تووشبوو، ژمارەی ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ملیۆن و 700 هەزار كەس.
بەپێی داتایەكی ئاژانسی رۆیتەرز، زیاتر لە 536 ملیۆن و 89 كەس لەجیهان تائێستا بە تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، ژمارەی ئەو كەسانەش كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 729 هەزار و 555 هەزار كەس.
هەر بەپێی داتاكەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ سەرهەڵدانی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری ووهانی چین لە مانگی 12 ی 2019 لە210 دەوڵەت و ناوچەی جیهان كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.
ئەو دەوڵەتانەی زۆرترین زیانیان بەهۆی كۆرۆناوە لەجیهان بەركەوتووە، بەپلەی یەكەم وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، كە ژمارەی تووشبووانی گەیشتە 86 ملیۆن و 158 هەزار و 354 كەس، لەو نێوەندەشدا ملیۆنێك و 12 هەزار و 265 كەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەمریكا هیندستان دووەم وڵاتە كە زۆرترین زیانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان بەركەوتووە، 43 ملیۆن و 296 هەزار و 692 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 524 هەزار و 855 كەس گیانیان لەدەستدا، ئەم ئامارانەش فەرمین لەكاتێكدا پسپۆڕان و ژمارە راستەقینەكان زۆر لەوە زیاتر باس دەكەن كە ڕاگەیەندراوە.
بەرازیل لەریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانە بوو كە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، 31 ملیۆن و 611 هەزار و 769 تووشبوو لەو وڵاتە تۆماركران، لەو ژمارەیەش 668 هەزار و 693 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لەڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ تووشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا، بەشێوەیەك دوو ملیۆن و 331 هەزار و 872 حاڵەت تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 25 هەزار و 228 كەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای عێراقیش ئوردن بەپلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی،  ملیۆنێك و 697 هەزار 673 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 14 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، لەسەر ئاستی جیهانیش عێراق و ئوردن لەریزبەندی 41 و 46 هەمین وڵاتانی جیهانن بۆ تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.
        
 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.