ژیان

هەر گیز ئەم کارانە بەرامبەر هەرزەکار ئەنجام مەدە

Mic
2022-06-20


١.ناڕەزایەتی: هەرزەکاران حەز بە نارەزایەتی دەربڕینی زۆر ناكەن لەبەرامبەر کارەکانیان، لەگەڵ ئەوەی هەڵەدەکەن و هەڵەکانیش پێویستی بە ڕاستکردنەوە و گفتوگۆکردن هەیە، بەڵام پێویستە بەشێوازی نیشاندانی خۆشەویستی و گفتوگۆی گونجاو دەربارەی کارەکانیان بدوێیت لەگەڵیان، واباشترە هەمیشە ناڕەزایەتی دەرنەبڕدرێت لە کارەکانیان.

٢.وتار: ڕاستە هێشتا هەرزەکاران پێویستیان بەڕێنمایی وبەرچاو ڕۆشنی هەیە، بەڵام ئەوان گوێیان دادەخەن لەبەرامبەر وتاردانی زۆر وئامۆژگاری وئەمرکردنی زۆر، بۆیە تەنها ئەوەندەی پێویستە بەشێوازێکی هێواش ودۆستانە پێیان بڵێی.
٣.دووڕوویی:هەرگیز بە زمانێک وڕوویەکی جیاواز لەوەی هەتە لەگەڵ شوێنی کارەکەت ودەرەوە لەگەڵ هەرزەکارەکەت قسەمەکە، ئەمە وایان لێدەکات کە متمانەت پێنەکەن وکێشەکانی خۆیانت بۆ باسنەکەن.

٤.سستی و ناچالاکی: هەرچەندە هەرزەکاران حەز بە کۆنتڕۆڵکردن ناکەن،بەڵام بەپێچەوانەوەشەوە حەز بە سستی ولاوازی ڕۆڵی دایکان وباوکان ناکەن لە ژیانیاندا، دەتوانیت ئەم پەیوەندیە هاوسەنگ بکەیتەوە بەوەی ڕۆڵت هەبێت لە ژیانیاندا وە بەجۆرێک نەبێت کۆنتڕۆڵی هەموو چالاکیەکانیان بکەیت و سنورەکانیان فراوانتر بکە.

٥.تەڵەکەبازی: هەرزەکاران حەز بە پێچ وپەنا وبەکارهێنانی قسەو کرداری ناڕوون ناکەن، کاتێک دەتەوێ کارێکت بۆ بکەن ئەوا باشترە بەڕوونی داوایان لێبکەیت کە چیان دەوێت، واهەست مەکە ئەوان دەتوانن مێشکت بخوێننەوە وبزانن دەقیق تۆ چیت دەوێت لێیان تا بۆیان بکەیت.

٦.بەراوردکردن: لەوانەیە هەرزەکاران حەزبکەن وپێیان خۆشبێت کە بەراوردیان بکەیت بە کەسانی باش وسەرکەوتوو، بەڵام هەرگیز بەراوردیان مەکە بە کەسانی نەرێنی وخراپ، هەولمەدە لەڕێی بەراوردکاریەوە کەسایەتی دیکە بۆ هەرزەکاران درووست بکەیت،ڕێگەی بدە خۆی بە کەسایەتی منداڵتری خۆی بەراورد بکات.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.