تەندروستی

شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا رووی لەعێراق كردووە، وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

Mic
2022-06-21

 وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، ئاماژەیە بۆ ھاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا و ھۆكاری سەرەكیش فەرامۆشكردنی وەرنەگرتنی ڤاكسنی دژی كۆرۆنایە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،:بە چاودێركردنی ڕەوشی تەندروستی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێكی تر ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردووەتەوە، ئەوەش پێشتر خودی وەزارەت و ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریان لێ دابوو.
وەزارەتی تەندروستی داواشی لە ھاوڵاتیان كردووە پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسین و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزییەوە.
بەپێی داتایەكی ئاژانسی رۆیتەرز، زیاتر لە 536 ملیۆن و 89 كەس لەجیهان تائێستا بە تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، ژمارەی ئەو كەسانەش كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 729 هەزار و 555 هەزار كەس.
هەر بەپێی داتاكەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ سەرهەڵدانی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری ووهانی چین لە مانگی 12 ی 2019 لە210 دەوڵەت و ناوچەی جیهان كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.
ئەو دەوڵەتانەی زۆرترین زیانیان بەهۆی كۆرۆناوە لەجیهان بەركەوتووە، بەپلەی یەكەم وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، كە ژمارەی تووشبووانی گەیشتە 86 ملیۆن و 158 هەزار و 354 كەس، لەو نێوەندەشدا ملیۆنێك و 12 هەزار و 265 كەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەمریكا هیندستان دووەم وڵاتە كە زۆرترین زیانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان بەركەوتووە، 43 ملیۆن و 296 هەزار و 692 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 524 هەزار و 855 كەس گیانیان لەدەستدا، ئەم ئامارانەش فەرمین لەكاتێكدا پسپۆڕان و ژمارە راستەقینەكان زۆر لەوە زیاتر باس دەكەن كە ڕاگەیەندراوە.
بەرازیل لەریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانە بوو كە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، 31 ملیۆن و 611 هەزار و 769 تووشبوو لەو وڵاتە تۆماركران، لەو ژمارەیەش 668 هەزار و 693 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لەڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ تووشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا، بەشێوەیەك دوو ملیۆن و 331 هەزار و 872 حاڵەت تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 25 هەزار و 228 كەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای عێراقیش ئوردن بەپلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی،  ملیۆنێك و 697 هەزار 673 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 14 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، لەسەر ئاستی جیهانیش عێراق و ئوردن لەریزبەندی 41 و 46 هەمین وڵاتانی جیهانن بۆ تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.