ئەو ژنانەی لەكەمە نەتەوەكانن و ئاستی ژیانیان بەراورد بە ژنانی دیكە نزمترە، زیاتر لەبەردەم ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن و نەخۆشیە گوازراوەكاندان لە ڕیگەی سێكسەوە، بە دیاریكراویش هەوكردن بە مشەخۆری (trichomonas vaginalis)
لە تویژینەوەیەكدا كە لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی سێكسی بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشەیە سێكسیەكان كراوە دەربارەی ئەو نەخۆشیە نەزانراوانەی كە لەرێگەی سێكسەوە دەگوازریتەوە ئەنجام دراوە، دەركەوتووە كە ئەو ژنانەی لە كەمە نەتەوەكانن زیاتر لەبەردەم مەترسی تووشبوندان بە هەوكردنی كۆئەندامی زاوزێ.
لە تویژینەوەكەدا ئەو ژنانەی نیشانەی هەوكردنەكەیان هەبوو بەرورد كران دەركەوت %5 پۆینت دوو یان ئەو ژنانە بوون كە كوالێتی ژیانیان خراپە یان ئاستی پاكوخاوێنیان لاوازە.
لە بەرامبەردا ئەو ژنانەی كە ئاستیكی پاكوخاوێنی و كوالێتیەكی باشتری ژیانیان هەبوو تەنها ڕێژەی %3 پۆینت چواریان پێكهێناوە لەكۆی تووشبوەكان.
لە توێژینەوەكەدا ڕاپرسی كراوە و زیاتر لە هەشت هەزار ژن تیایدا بەشداربوون،دەركەوتووە كە لەناو نەخۆشیە گوازراوەكان لەڕێگەی سێكسەوە مشەخۆری ناسراو بە (Trichomonas vaginalis)زۆر باوترە و بەربڵاوترە بە بەراورد بە (Gonorrhoea)
كە ئەم جۆرە بەكتریایەش یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی هەوكردنی كۆئەندامەكانی زاوزێ كە لەڕێگەی سێكسەوە دەتوانێ بگوازریتەوە.
Trichomonas vaginalis چیە؟
یەكێكە لە مشەخۆرەكان كە لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی هەوكردنی زێی ژانن، زۆربەی جارەكان ئەو كەسانەی تووشی دەبن لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكسەوە بۆیان دەگوازرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی ڕێكاری درووست بۆ ئەنجامدانی سێكس ناگرنە بەر.
زیاتر لەنیوەی ئەوانەی كە تووشیدەبن بێ نیشانەن، بەڵام ئەوانەی كەتووشی دەبن و نیشانەیان هەیە بەزۆری دوای مانگێك لە تووشبون بە مشەخۆرەكە نیشانەكانیان تێدا دەردەكەویت.
نیشانە باوەكانی لە ژناندا:
بوونی دەردراوی نائاسایی لە كۆئەندامی زاوزێ
خوراندن وسوربوونەوە
ئازارو نارەحەتی لەكاتی ئحەنجامدانی پڕۆسەی سێكس
نیشانە باوەكانی لە پیاواندا:
دەردراوی نائاسایی لە چوكی پیاودا
ئازار لەكاتی میزكردندا
سوربونەوە وئاوسان لە چوكدا
دوو رۆژە هێرشی
سوپای سوریا بۆسەر دروزەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڤیدیۆی بە کۆمەڵکوشتنیان و
دەستبردنی بۆ پیرۆزییەکانیان"سمێڵ تاشین" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، بۆ
پاراستنی خۆیان و شوناسیان بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە.
دروزەکان
کۆمەڵگەیەکی رەسەن و خاوەن بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆیانن و مەڵبەندی
نیشتەجێبونیان پارێزگای سوەیدای سوریا و دەوروبەریەتی، دابونەریت و کلتورەکەیان،
هەروەها شێوازی جلوبەرگ و سمێڵ و ریشیان، لە خەڵکی سوریایان جیادەکاتەوە.
لەساڵانی
رابردوودا لەگەڵ ئەوەی پێکهاەیەکی رەسەنی سوریان، کەچی کەمتر لە ئاستی ناوچەکە و
نێودەوڵەتی ناسراوبوون، بەڵام لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، پرسی دروزەکان
بوو بە باسی میدیاکان، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیان رەتکردەوە و
رووبەڕوی چەکدارەکانی بوونەوە.
دروزەکان
تائێستا توانیویانە پارێزگاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بکەن لە سوریان دوای
ئەسەد، ئەوان پێێان وایە ئەحمەد شەرع هیچ گۆڕانێک لە بیروبۆچونیدا رووینەداوە
بەرامبەریان، بۆیە بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.
ئیسرائئیل
لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و هێرشەی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆسەر دروزەکان،
پشتیواننی خۆی بۆ دروزەکان راگەیاند، ئەمڕۆیش، ئەمیچای چیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و
کاروباری رەوەندی جوی ئیسرائیل رایگەیاند، نابێت لە بەرانبەر تیرۆری ئیسلامی-نازیی ڕژێمی قاعیدەدا بێدەنگ بین یان
بێ هەڵوێست بین و داوای لەناوبردنی ئەحمەد شەرعی کرد.
ئەم سوکایەتى و
بێڕێزیانەى چەکدارانى شەرع دەیکەن، بەتاڵکردنەوەى هەموو ئەو بەڵێن و دروشمانەیە کە
ئەحمەد شەرع بۆ سوریاى نوێى هۆنیوەتەوە، پێشمان دەڵێت کردەوەی چەکدارەکانی لەسەر زەوی،
وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات و ئایندەیەکی نادیار بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی
لە سووریای نوێدا دەخاتەڕوو
لە ئێستادا
دروزەکان شەڕی مان و نەمان دەکەن و بەتەواوی پڕچەکن و وەک هێزێک رووبەڕووی سوپاکەی
ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، سوپاکەی شەرعیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ناوچەکانی
درۆزەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەست ناپارێزێت.