زانست

بۆچی مرۆڤ كاتێك زۆر لەئاودا دەمێنێتەوە پێستی پەنجەكانی چرچ دەبێت؟، لێكۆڵینەوەیەكی زانستی هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

Mic
2022-06-22

ئێستا دەزانین "پەنجەی پرونی" واتە چرچ بوونی پەنجە، بەهۆی بچووكبوونەوەی خوێنبەرەكانەوە دروست دەبێت، كاتێك لە ئاودا دەشۆیت، كۆئەندامی دەمارەكانت پەیامێك دەنێرێت بۆ خوێنبەرەكانت بۆ ئەوەی بچووك ببنەوە، جەستەت وەڵام دەداتەوە بە ناردنی خوێن بۆ دوور لە ناوچەكە، هەروەها لەدەستدانی قەبارەی خوێن دەبێتە هۆی تەنكبوونەوەی خوێنبەرەكانت، پێستەكە بەسەریاندا دەچەمێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی چرچ و لۆچی پێست.
 بۆچی كاتیك دەست وقاچەكانمان نوقم دەكەین لە ئاودا ،تەنها سەرپەنجەكانی دەست و قاچمان چرچ دەبێت؟
بۆچی ئەمە ڕوونادات لە بەشەكانی دیكەی جەستەدا؟
ئایا تەنها بەهۆی شێوەی كاری لەشمانەوەیە، یان چیرۆكێكی تری لە پشتە؟
سەرنجت داوە كاتێك خۆت دەشۆیت یان دەست و قاچەكانت نوقم دەكەیت لە ئاودا، دوای چەند دەقەیەك سەری پەنجەكانت چرچ دەبن.
كاتێك دەست و قاچت نوقم دەكەیت لە ئاودا كونیلەكانی سەر پەنجەت دەكرێنەوە، بەوهۆیەوەش لەو كونیلانەوە چینی سەرەوەی پێست بە ئاو دەئاوسێت.
كە سەری پەنجەكانت دەئاوسێت دەمارەخانەكان لە وەڵامی ئەو ئاوسانەدا وادەكەن مولولە خوێنەكان بچوك ببنەوە، بەمەش لەو شوێنەی جەستەماندا ناردنی خوێن كەمدەبێتەوە، بەمەش پێستەكە بەسەریەكدا دەچەمیتەوە وچرچ دەبێت.
بەڵام ئایا لێكۆڵینەوە زانستیەكان چی دەڵێن لەم بارەیەوە؟
 كاتێك سەری پەنجەكان وقاچ وای لێدێت تایبەتمەندیەكی نامۆ پەیدادەكات ئەویش ئەوەیە كەباشتر دەتوانین لەناو ئاودا شتەكان بەدەستمان بگرین،یان باشتر دەتوانین بەناو ئاودا یان لەشوێنی تەڕدا  قاچمان بتوانێت بەسەر بەردەكانی ناو ئاودا بڕۆین.
كەواتە وادەردەكەوێت بەهۆكاری دەستكەوتنی خۆراك وخۆگونجاندنی مرۆڤ لە نا وئاودا ئەم تایبەتمەندیەمان بۆ درووست بووبێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم سیفەتە لە قاچ ودەستەكانماندا زیاتر و زوتر لە ئاوی سازگاردا ڕوودەدات،
لە ئاوی سوێردا كاتیكی زیاتری دەویت.
ئەمەش دەكرێت یەكێك بێت لە هۆكارەكانی گونجاندنی مرۆڤ لە ئاو سازگارەكاندا. 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.