هەواڵ

موقتەدا سەدر بەتەنها مایەوە، شوێنگرەوە بۆ پەرلەمانتارەكانی دیاریكرا و هاوپەیمانیەكەشی هەڵوەشایەوە

Mic
2022-06-23

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەمتر لە 40 خولەکی خایاند، دوای سوێندخواردنی بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی وەک شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی سەدر هاتبوونە ناو دانیشتنەکە و خوێندنەوەی یاداشتێک، هەڵگیرا.
کاتژمێر ١:٢٩ خولەکی ئەمڕۆ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٠٢ پەرلەمانتار دەستیپێکرد و دوای چوونە ژوورەوەی ٦٤ پەرلەمانتار، وەک شوێنگرەوەی پەرلەمانتارەکانی کوتلەی سەدر، ژمارەی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان گەیشتە ٢٦٦ پەرلەمانتار.
لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر گۆڕینی دەستەواژەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان درا و کرا بە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی، هەروەها، سەرۆکی فراکسیۆنەکان یاداشتێکیان خوێندەوە، تیایدا داوایان کرد، بە زووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت.
هەرەوەها، داوایان کرد، کێشەی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر بکرێت و یاسای نەوت گاز پەسەند بکریت، دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا.
ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەفەرمیی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند و سەرجەم پەرلەمانتارانی ڕەوتەکە، کە ژمارەیان ٧٣ پەرلەمانتار بوو، دەستیان لەکارکێشایەوە.
لەبارەی بەشداریكردنی فراكسیۆنە كوردیەكان، رێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق بۆ مایك ئاشكرایكرد كە سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان بەشداری دانیشتنەكەبوون.
لەلایەكی دیكەوە كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بە مایكی وت : ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنی نائاسایی ئەمرۆدا، كۆمەڵێك هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەسەند كرد، جێگرەوەكانی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدری سوێندی دەستوریان خوارد كە ٦٤ ئامادەبوون. 
وتیشی: دانیشتنەكەی ئەمرۆ ئاماژە بوو بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكان بەیەكەوە بەرەو پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافقی نیشتمانی هەنگاو دەنێن. 
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت: سەرۆك كوتلەكان  داوایان كردووە بەپەلە حكومەتی عێراق پێكبهێنرێت و كێشەكانی نێوان هەرێم و نوەند چارەسەر بكرێت، هەروەها یاسای نەوت و گاز پەسەند بكرێت.
هەوڵەكەی ئەمرۆ لەكاتێكدایە، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دیاریكردنی كەسایەتییەك لەناو سێ كەسایەتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران دەكات، كە بریتین لە نووری مالیكی، حەیدەر عەبادی و ئەسعەد عێدانی. هاوكات، هاوپەیمانیی فەتح پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی پێدەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان ، ماوەی هەفتەیەكە سەركردە و هێزەكانی پێكهێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی كاندیدێكیان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن، ئەوەش دوای ئەوەی  73 پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی سەدر دەستیان لەكاركێشایەوە.
 باقر ساعدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەوبارەیەوە رایگەیاند: كاندیدی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو بریتییە لە نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە. 
 نووری مالیكی هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگییە كە زۆرینەی لایەنە شیعەكان لەخۆدەگرێت، جگە لە رەوتی سەدر، پێشتر لە ساڵی 2006 تاوەكو 2014 سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو.
جگە لە نووری مالیكی، دوو كاندیدی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران هەن كە هەریەك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، هەروەها ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری ئێستای بەسڕەن. 
زیاتر لە هەشت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بێ ئەوەی حكومەتی نوێ پێكبهێندرێت. ناكۆكی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی رزگاركردنی نیشتیمان هۆكاری سەرەكی پێكنەهێنانی حكومەتی نوێ بوو، بەڵام ئێستا هاوپەیمانییەك لەنێوان رەوتی سەدر و پارتی دیموكرانی كوردستان و سوننەكان نەماوە و بەوەش هاوپەیمانی سەروەری هەڵوەشاتەوە، بەمەش رێگە بۆ لایەنەكانی نزیك لەئێران خۆش بووە تا زۆرینەی پەرلەمانی پێكبهێنن و پاشانیش حكومەت دروست بكەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.