تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی جگەر لەناو منداڵان بە هۆکاری نەزانراو زیاتر بڵاودەبێتەوە

Mic
2022-06-25

دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تاوەکو 22ی حوزەیرانی 2022، لە 33 وڵاتی جیهانەوە لە پێنج هەرێمی جیاوازەوە 920 حاڵەتی تووشبوونی تووندی هەوکردنی جگەر لە ناو منداڵاندا کە هۆکاری تووشبونەکەیان نەزانراوە ئاشکرا دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامارەکانی تووشبونی هەوکردنی جگەر لە 27ی ئایاری ساڵی 2022 دەریانخست کە 270 حاڵەتی نویی تووشبونی هەوکردنی جگەر زیادیان کردووە و ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەم تووشبووە نوێیانە لە چوار وڵاتی نوێوە دەرکەوتون وهۆکاری توشبونەکەشیان نادیارە کە لەناو منداڵاندایە.
سەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە لە پێنجی نیسانی 2022دا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی کە تەندرووستی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور  ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیان لە 10 حاڵەتی تووندی هەوکردنی جگەری بە هۆکاری نەزانراو ئاگاداركردەوە، كە  لە منداڵانی بچووکدا بڵاوبووەتەوە کە تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمتربووە، لەکاتێکدا ئەو منداڵانە پێشتر لە تەندرووستیەکی باشدا بوون.
بەپێی ئاماری تووشبوەکان وگیان لەدەستدانی تووشبوەکان، 18 لەو منداڵانەی کە تووشبوون گیانیان لەدەست داوە کە دەکاتە %2 ی  تووشبوەکان، هەروەها 45 لەو منداڵانەش پێویستیان بە چاندنی جگەر هەبووە.
لەو بارەیەوە، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاندووە: بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە لە هەوکردنی تووندی ڤایرۆسی جگەر بە هۆکاری نەزانراو پێویستی بە لێکۆڵینەوە و ڕێنمای نوێی پشکنینی تاقیگەیی هەیە.

هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر چیە؟
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر  بە چەندین هۆکاری جیاوازەوە ڕوودەدات، باوترینیان هەوکردنی ڤایرۆسیە، ئەو ڤایرۆسانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جگەر چەندین جۆری جاوازی هەیە (ئەی،بی،سی،دی،ئیی).
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر دەکرێت کەسەکە تووش بکات بە مۆمبوونی جگەر،شێرپەنجە، ئەمەش بەپێی جۆری ئەو ڤایرۆسەی کە هەوکردنەکەی درووست کردووە،تەمەن، باری تەندرووستی گشتی نەخۆشەکە ئاستی تووندی هەوکردنەکە دەگۆڕێت.
جۆرەکانی ڤایرۆسی بی و سی دەبنە هۆی هەوکردنی جگەری درێژخایەن ولەناکاوی توند، جۆرەکانی ئەی، دی، ئی، دەبنە هۆی هەوکردنی تووندی لەناکاو.
لەنێوان ڤایرۆسەکانی هۆکار بە تووشبونی هەوکردنی جگەری ڕێگاکانی گواستنەوەیان، بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لە وڵاتانی جیهاندا جیاوازە.
نیشانەکانی:
هەوکرندی ڤایرۆسی جگەر بەهۆی ڤایرۆس دەکرێت بێ نیشانەبێت بۆ چەندین مانگ وساڵ، بەڵام ئەگەر نیشانەکان زوو دەرکەوتن وتووشی هەوکردنی تووندی لەناکاو بوون ئەوا دەکرێت لە نێوان دوو هەفتە بۆ شەش مانگدا دەربکەون.

باوترین نیشانەکانی؛
زەردوویی
هەستکردن بە ماندوویی
ئازاری جومگەکان
لەدەستدانی حەزی خواردن
تۆخ بوونی ڕەنگی میز، کاڵبوونەوەی ڕەنگی پیسایی
هێڵنج دان

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.