لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هەرگیز نەتوانراوە بەكتریا بە چاوی ئاسای ببینرێت، بەڵام لە كەناراوەكانی فەڕەنسا بەكتریایەك دۆزراوەتەوە كە قەبارە وشێوەكەی بە ئەندازەی برژانگی مرۆڤە و بە Thiocarbamide magnifica ناودەبرێت.
بۆ بینینی ئەو بەكتریایە پیویستت بە بە بەكارهێنانی مایكرۆسكۆپ نابێت چونكە قەبارەكەی بەجۆرێكە دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی ببینرێت، بەكتریاكەش مەترسیدار نیە وتەنها شێوەیەكی سەرەنجڕاكێشی هەیە.
ژان ماری ڤۆلاند لە دامەزراوەی جینۆمی هاوبەش لە تاقیگەی نیشتمانی لۆڕێنس بێركلی، لە ئەمریكا دەربارەی ئەو قەبارە گەورەیەی بەكتریاكە وتی: جیاوازی قەبارەی بەكتریاكە بەجۆرێكە كە نزیكەی ٥٠٠ هەزار جار گەورەترە لە هەر بەكتریایەكی ئاسایی، بۆ ئەوەی ڕوونتر بێتە بەرچاوت جیاوازیەكە وەك جیاوازی نێوان مرۆڤیكی ئاسایی و مرۆڤێكە كە بەرزیەكەی بەهێندەی چیای ئێڤرێستە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە ئەو بەكتریایە ماددەكەی وەك بەكتریاكانی دیكە بڵاونابێتەوە لەناو شلەی ناسراو بە سایتۆپلاسم، بەڵكو لە شێوەی ژووری بچوك بچووك خەزنكراوە لەناو بەكتریاكەدا، ئەم سیفەتەی بەكتریاكە واتە پێچانەوەی( دی ئێن ئەی) لەناو بەكلیتریاكەدا نزیكە لە سیفەتی زیندەوەرە ناوك ڕاستەقینەكانەوە وەك مرۆڤ، ئاژەڵەكانی دیكە.
ئەم بەكتریایە بڕێكی زۆر لە دی زێن ئەی هەیە لەناویدا، كە ئەمەش یەكێكە لەو بەڵگانەی كە هۆكارە بۆ بوونی ئەو قەبارە گەورەیە.
ئەم بەكتریایە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستنیشانكرا، بەڵام لیكۆڵینەوەی لەسەرنەكرا هەتاوەكو ئەم تیمەی ژان ماری ڤۆلاند دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.