تەندروستی

وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێم: رێژەی توشبوون بە پەتای كۆلێرا کەمیکردووە

Mic
2022-06-26

هەریەك لەوەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەڵێن تووشبوون بە پەتای سكچوون و ڕشانەوە كەمیكردووە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە پەتای سکچوون و رشانەوە و پاپەندبوون بە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە، ئێستا ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆلێرا (سکچوون و رشانەوە) کەمی کردووە و لە راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدراوە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوامی ھەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ھەر جۆرە پەتا و ڤایرۆسێک کە لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەبێت.
د.سامان بەرزنجی داواشی لە ھاوڵاتیان کرد کە ڕێنمایەکانی تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لە سەرجەم شوێنەکان تا بەدوور بن لە ھەر جۆرە نەخۆشییەک.
لەلایەن خۆشیەوە د.رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بەمایكی وت:"لە سلێمانی پەتای سكچوون و رشانەوە كەمبووەتەوە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی وتیشی: پاش نزیكەی پێنج هەفتە لەبڵاوبوونەوەی پەتای سكچوون و كۆلێرا لەسلێمانی كە تائێستا بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە، پەتاكە ڕووی لەكەمبوونەوە كردووە، داوا لەخاوەن پیشەكان دەكەین بەهیچ شێوەیەك سەوزە بەكارنەهێنن و جگە لەئاوی بوتڵ كراو هیچ ئاوێكی دیكە بەكارنەهێنن.
پەتای سكچوون و رشانەوە لەهەرێمی كوردستان زیاتر لەمانگێكە بڵاوبووەتەوە و بەشێك لەحاڵەتەكانیش نیشانەكانیان نزیكن لەكۆلێرا، بەوهۆیەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لەهەرێم كرد باری لەناكاو رابگەیەنن و بۆ ئەو مەبەستەش دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئامادەبكەن، جگە لەهاوكاری حكومەتی عێراق رێكخراوی تەندروستی جیهانیش هاوكاری هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش سلێمانی كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سكچوون و رشانەوە (كۆلێرا) بەگشتی لەهەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 60 حاڵەت پشتڕاستكراونەتەوە كە زۆربەیان لەسلێمانی بوون تائێستاش لەهەرێمی كوردستان هەزاران كەس بەهۆی سكچون و رشانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر تەندروستی سلێمانی ئاگاداركردبوەوە كە هۆكاری سەرەكی سكچوون و رشانەوە ئاوی پیسە بەتایبەتیش ئاوی ترومپاكان لەگەڵ ئەو سەوزەیەی بە ئاوی قورس ئاودەدرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش چەند رێوشوێنێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە ڕاگەیاند.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.