هەواڵ

ئێران لەڕێگەی قەتەرەوە دەیەوێت لەگەڵ ئەمریكا ڕێكبكەوێت

Mic
2022-06-27

بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرایكردووە وڵاتەكەی بەنێوەندگیری قەتەر دەیەوێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بگاتە ڕێككەوتن.
محەمەد ماراندی، راوێژكاری میدیایی تیمی دانوستانی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران، رایگەیاند: قەتەر میوانداری گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات سەبارەت بە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی 2015 ی نێوان ئەو دوو وڵاتە و وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
لەڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیكردووەتەوە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا تەنها لەسەر ئەمریكا راوەستاوە، پێشتریش سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو: ئێستا تۆپەكە لەمەیدانی ئەمریكادایە.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی فەرەنسا ئاشكرایكردووە سەركردەكانی كۆمەَڵەی حەوت لەگفتوگۆی ئەوەدان چۆن رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا زیندوو بكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ سێشەممە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدەن كە هەریەك لە فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریكا تێیدا بەشدارن، ئەو بەرپرسە فەرەنسییە بەبێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرابكرێت، ئەوەشی خستووەتەڕوو: گفتوگۆكان چڕكراونەتەوە تا رێككەوتنەكە زیندوو بكرێتەوە، بەوەش رێگری لەبڵاوبوونەوەی زیاتری چەكی ئەتۆمی و نائارامی هەرێمەكە بكرێت، هاوكات رێگری بكرێت لەبەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت لەجیهان.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، وڵاتانی رۆژئاوا و ئێرانیش لەهەوڵدان لەڕێگەی قەتەرەوە رێككەوتنەكە زیندوو بكەنەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاش سەرپەرشتی ئەو هەنگاوە دەكات.
هەرچەندە جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رەتیكردەوە لەوبارەیەوە لێدوان بدات، بەڵام بەرۆژنامەنوسانی وت :"هەڵوێستی ئێمە بەهیچ شێوەیەك نەگۆڕدراوە، ئێستاش پێمان وایە رێككەوتنی ئەتۆمی باشترین رێگەچارەیە تا رێگری لەئێران بكرێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و دەمانەوێت بیگێڕینەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمیەكە.
لەلایەن خۆشیەوە ئاژانسی نورنیوز، بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەك لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئاشكرایكرد: دەوحە لەهەوڵی چڕدایە پێش دەوڵەتانی دیكەی كەنداو، ئێران و ئەمریكا بگێرێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.