هەواڵ

لەرۆژئاوای كوردستان بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیادیكردووە

Mic
2022-06-27

 ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان) ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٥٧٠ كەسیان دەستگیركردووە كە بازرگانی ماددەی هۆشبەرەكانیان كردووە،  ١٤١٠ كەسیش بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون.
هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی دژی ماددە هۆشبەرەكان، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری قامیشلۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ  دەزگای دادوەری بەشدارییان كرد.
عەلی حەسەن، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئەم دیاردەیە بە شێوەیەكی سەرەكی ئەو گەنجانە دەكاتە ئامانج كە تەمەنی ئێستا و ئایندەی كۆمەڵایەتین، پێویستە دەرفەتەكان بەهێز بكرێن بۆ ئەوەی دژی ماددە هۆشبەرەكان بجەنیگن و ئەم بەرپرسیارێتییە تەنیا بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە، بەڵكو بۆ هەموو دەزگا و ڕێكخراو و دانیشتوانی هەرێمەكەیە.
عەلی حەسەن وتیشی: هێزەكانمان چەندین هەڵمەتی كاریگەریان دژی ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە بازرگانی بەم ماددانە دەكەن و دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەشڵێت: ژمارەی دۆسیەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و حەشیش گەیشتووەتە ٢١٥ دۆسیە و ٤١٩ كەسیش لەو چوارچێوەیەدا دەستگیركراون.
ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەشی ئاشكرا كرد ژمارەی فایلەكانی بڵاوكردنەوەی دەرمان لە هەرێمەكە ٢٥٩ دۆسیەیە و لەو چوارچێوەیەشدا ٥٧٠ كەس دەستگیركراون كە پەیوەندیان بە بڵاوكردنەوەیەوە هەبووە.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە ئەو دۆسیانەی پەیوەندیان بە بەكارهێنەرانی دەرمانەوە هەبووە ژمارەیان ٩٩٩ دۆسیەیە و بە هۆیەوە هەزار و ٤١٠ كەسیان دەستگیركردووە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و ٤٤٢ هەزار و ٣٠٠ حەبیان دەستبەسەردا رتووە و لەگەڵ ١٦٧ نەمامی حەشیس و ئەرنوس و ٤ كیلۆ و ٧٠ گرام تۆوی چرس و ٨ كیلۆ و ٢٣٠ گرام كریستاڵ و ١٢٧ گرام هێرۆیین و ٢٢ گرام كۆكاین و ٥١٠ كیلۆگرام و ٧٨٠ گرام حەشیش.
لە كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا، بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو و شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان و ئەو دەرمانانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستی بەسەردا گیرابوون لە بەرچاوی میدیاكان لەناوی بردن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.