لە شاری سان ئەنتینۆی ویلایەتی تەکساس لە هەوڵێکی قاچاخیدا لەنێوان سنوری ئەمریکا و مەکسیک نزیکەی 46 کەس بە مردوویی دۆزرانەوە.
لە شاری سان ئەنتینۆی ویلایەتی تەکساس لەنا ترێلەیەکدا 46 کەس بەمردوویی دۆزرانەوە، کە پێدەچێت هەوڵێکی قاچاخچێتی بێت لە نێوان ئەمریکا ومەکسیک، لەگەڵ ئەوەشدا چارڵز هود بەڕێوبەری ئاگرکوژینەوەی سان ئەنتۆنیۆ ڕایگەیاندووە کە 16 کەسی دیکە هەر لەو ترێلەیەدا ڕۆژی دووشەممە دۆزراونەتەوە کە بەهۆی جەڵدەی گەرما تەندروستیان تێکچووە وگەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کە لە نێوانیاندا چوار کەسیان تەمەنیکی کەمیان هەبووە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس دەستگیرکراون
ئە و بارهەڵگرە بارهەڵگرێکی ساردکەرەوە بوو، بەڵام هیچ یەکەیەکی تەندرووستی تیدا نەبووە، لە تەنیشت هێڵی شەمەندەفەر لە ناوچەیەکی دوور لە بەشی باشوری شارەکە دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی سان ئەنتۆنیۆپ وتیشی: لەناو کوژراوەکاندا دوو هاوڵاتی گواتیمالای تێدا بووە کە بە ناسنامەی ساختەی یەکێتی ئەوروپا هاتوونەتە سان ئەنتۆنیۆ.
ڕووداوەکە لە ڕۆژی دووشەمەدا روویداوە کە پلەکانی گەرما لە سان ئەنتۆنیۆ کە نزیکەی 260 کیلۆمەتر لە سنوری مەکسیکەوو ودوورە بۆ نزیکەی 39 پلەی سیلیزی بەربۆتەوە لەگەڵ شێداریەکی زۆر.
ڕۆن نیربێرگ سەرۆکی شارەوانی سان ئەنتۆنیۆ ڕوداوەکەی رۆژی دووشەممەی بە کارەساتیکی ترسناك و مرۆیی ناوبرد، هەروەها وتیشی کە کوژراوەکان خێزانیان هەبووە و پێدەچیت بۆ ژیانیکی باشتر هەوڵیان دابێت.
ڕەنگە کارەساتەکە یەکێک بێت لە کوشندەترین ڕووداوەکانی قاچاخکردنی مرۆڤ لە سنوری ئەمریکا ومەکسیک لە دەیەکانی ڕابردوودا.
هاوکات لە ساڵی 2017 شدا 10 کەس لەناو بارهەڵگرێکدا گیریان خواردبوو لە سان ئەنتۆنیۆ وەستابوو، گیانیان لەدەست دا، لە ساڵی 2019شدا 19کەسی دیکە لە بارهەڵگرێکی دیکەدا لەبەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە مردوویی دۆزرانەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.