هەواڵ

رۆژنامەیەكی ئەمریكی: وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە

Mic
2022-06-28

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی،  ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەماهەنگی سەربازی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران كۆبوونەوەی نهێنییان ئەنجامداوە.
ئەو وڵاتە عەرەبیانە بەهاوبەشی لەگەڵ چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل  كۆبونەوەیەكی نهێنییان لەمیسر ئەنجامداوە دژی فراوانبوونی هەژموونی توانا مووشەكیەكانی ئێران وفڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەو وڵاتە، هەوڵەكەش لەكاتێكدایە ئێران و ئەمریكا بەناوبژیوانی قەتەر نزیكن لەوەی بگەنە ڕێككەوتن و ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی لە 2015 راگیرا زیندوو دەكەنەوە. 
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە: لەدیاداریكی نهێنیدا بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل و بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی، كۆبونەتەوە وڕێكەوتنی نهێنییان ئەنجامداوە، كۆبوونەوەكەش لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە شاری شەرەم ئەلشێخی میسر بووە، ئامانجیش لێی  بەرەنگاربوونەوەی توانا موشەكیەكانی ئێران وفڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی بووە و  كۆبونەوەكەش بەسەرپەرشتی ئەمریكا بووە.
وەك ئەو رۆژنامەیە دەڵێت كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی بەرپرسان وئەفسەرانی پلە باڵای وڵاتانی عەرەبی هەریەك لە ئیمارات، بەحرەین،سعودیە، قەتەر،میسر، ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێوەچووە.
هەر بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكیەكە لە میانی كۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توانا موشەكیەكانی ئێران، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئێران كراوە، جگە لەوە وڵاتانی عەرەبی خواستی دەستڕاگەیستن بە تەكنەلۆژیای بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و چەكی ئەو وڵاتەیان نیشانداوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئێستا گفتوگۆكان بووەتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵێك پێشهات، لەوانە  ترسی هاوبەش لە ئێران ، باشتربوونی پەیوەندییە سیاسییەكانی عەرەب و ئیسرائیل لەگەڵ ئیسرائیل دوای پەیمانی ئیبراهیم،  هەروەها بڕیاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەساڵی 2021 بۆ فراوانكردنی ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئیسرائیل و وزیاتركردنی پشتیوانیەكان بۆ ئەو وڵاتە.
راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە لەكاتێكدایە، قەتەر لەنێوەندگیریدایە بۆ لێكنزیككردنەوەی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی و زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی كە لەساڵی 2015 ەوە ڕاگیراوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.