زانست

تەلیسكۆبی جەیمس وێب قوڵترین وێنەی گەردون بڵاودەكاتەوە

Mic
2022-06-30

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، تەلیسكۆبی جەیمس ویب قوڵترین وینەی گەردونمان پێدەدات كە تاوەكو ئێستا مرۆڤ توانیبێتی بەدەستیبهێنێت.
وابڕیارە 12ی تەمموز ئاژانسی ناسا یەكەم قوڵترین وێنەی گەرون بڵاوبكاتەوە، كە تەلیسكۆبی جەیمس ویب چركاندویەتی، زانایانی گەردوونناسی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەمە قوڵترین وێنەی گەردوونە كە تاوەكو وئێستا مرۆڤ توانیبێتی بەدەستی بهینێت.
تەلیسكۆبی جەیمس ویب  دەتوانێت چاودێری هەندێك لە یەكەم گەلەئەستێرەكان بكات كە دوای دەستپێكردنی گەردوون دروست بوون، ئەویش بە چاودێریكردنیان لە ڕێگەی تیشكی ژێر سوورەوە كە بە چاوی مرۆڤ نابینرێت.
وێب یەك دوو هەفتە لەمەوبەر دەستی بە گرتنی یەكەم وێنەكانی كرد،  هێشتا هەندێك لەو وێنانە دەگرێت كە لە 12ی تەمموزدا بڵاودەكرێنەوە، ئەم وێنانە ئەنجامی 120 ڕۆژ چاودێری كردنن.
ئێریك سمیس، زانای پرۆگرامی وێب و سەرۆكی زانای بەشی فیزیای فەلەك لە ناسا دەڵێت: ئامانجی سەرەتایی بۆ ئەم تەلەسكۆبە بینینی یەكەم ئەستێرە و گەلەئەستێرەكانی گەردوون بوو، لە بنەڕەتدا سەیری گەردوون بۆ یەكەمجار ڕووناكیەكان دەكاتەوە، هەروەها دیدگا تیژەكانی تەلەسكۆبی وێب بۆ گەردوون، فەلەكناسی دەگۆڕێت دیمەنە تیژەكانی تەلەسكۆبی وێب بۆ گەردوون گۆڕانكاری لە بواری فەلەكناسیدا دەكات.
كلاوس پۆنتۆپیدان، زانای پرۆژەی وێب لە پەیمانگای زانستی تەلەسكۆبی بۆشایی ئاسمان دەڵێت: ژمارەی ورد و سروشتی وێنەكان هاوبەش نەكراوە، بەڵام هەر یەكەیان لایەنە جیاوازەكانی گەردوون بە وردەكاری و هەستیارییەكی بێ وێنە ئاشكرا دەكەن.
یەكەم بڵاوكردنەوەی تیشك دەخاتە سەر توانا زانستییەكانی وێب هەروەها توانای ئاوێنە زێڕین و ئامێرە زانستییە گەورەكانی بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سەرنجڕاكێش.
لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كە چۆن گەلەئەستێرەكان كارلێك دەكەن و گەشە دەكەن و چۆن پێكدادانی نێوان گەلەئەستێرەكان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەستێرەكان، هەروەها نموونەی سوڕی ژیانی توندوتیژی ئەستێرەكان، وە دەتوانین چاوەڕێی بینینی یەكەم سپێكتریمی هەسارەیەكی دەرەوە بین، یان چۆن درێژی شەپۆلی ڕووناكی و ڕەنگە جیاوازەكان تایبەتمەندی جیهانەكانی تر ئاشكرا دەكەن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.