زانست

ناسا یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بۆشایی ئاسمانی بڵاوکردەوە

Mic
2022-07-12

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دامەزراوەی ناسا یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بۆشایی ئاسمانی ئاشکراکرد، کە لەلایەن تەلسکۆبی جەیمس وێب، سەر بە ئاژانسی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاوە تۆمارکراوە، بۆ یەکەمجارە وێنەیەکی بۆشایی ئاسمان بەو وردەکاری و ڕوونە تۆمار بکرێت.
بایدن ڕایگەیاند: تۆماری وێنەکە بەو ڕوونی و وردەکارییەوە، بڕی 10 ملیار دۆلاری تێچووە، وەک ئاماژەیەک بۆ بودجەی دروستکردن و ناردنی تەلسکۆبی جەیمس وێب بۆ بۆشایی ئاسمان، کە بە بەھێزترین و گەورەترین تەلەسکۆبی بواری بۆشایی ئاسمان دادەنرێت، وێنەکە زنجیرەیەک ھەسارە نیشان دەدات، کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ناسا تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ چوار ملیار و 600ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
بیل نیلسۆن سەرۆکی ناسا ڕایگەیاند: تۆمارکردنی وێنەکە پەنجەرەیەکی نوێیە بەسەر مێژووی ئەو بوونەوەرەی ئێمەی تێدا دەژین، کە مایەی سەرسوڕمانێکی گەورەیە بۆ ئەوان.تەلیسكۆبی جەیمس وێب دیمەنی زۆر ورد لە گەردوون وەردەگرێت، ئەوەش وەكو شۆڕشێك بۆ ناسا لێكدەدرێتەوە، لەوێنەكەدا دەوترێت كە قووڵترین و وردترین دیمەنی ژێر سووری گەردوونە تا ئەمڕۆ، تیشكەكەی چەندین ملیار ساڵی دەوێت بۆ گەیشتن بە ئێمە.
وێنەكە بە ئامادەبوونی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا نیشاندرا لەكۆشكی سپی، لەوبارەیەوە جۆو بایدن وتی: ئەم وێنانە بەبیری جیهان دێننەوە  كە ئەمریكا دەتوانێت كاری گەورە بكات، وە بەبیر خەڵكی ئەمریكا - بەتایبەتی منداڵەكانمان  كە هیچ شتێك لە توانای ئێمە بەدەر نییە و هەمیشە كاری باشتر ئەنجام دەدەین.
وێنەكە هەموو جۆرە سەرنجدانێك لە ئاسمان دروست دەكات، بەڵام دوو ئامانجی سەرەكی هەیە، یەكێك ئەوەیە كە وێنەی یەكەم ئەستێرەكان بگرێت كە زیاتر لە ١٣.٥ بلیۆن ساڵ لەمەوپێش لە گەردووندا درەوشانەتەوە، ئەوی تر ئەوەیە كە هەسارە دوورەكان بپشكنن.
ئەوەی دەیبینن كۆمەلێ هەسارەی كەڵەكە بوون، كۆمەڵەكە نزیكەی ٤.٦ بلیۆن ڕووناكی لەزەوی دوورە.
ئاوێنەی زێڕینی پانی 6.5 مەتری و ئامێرە زۆر هەستیارەكانی ژێر سوور، توانی لەم وێنەیەدا شێوەی شێواوی (كەوانەی سوور) كە تەنها 600 ملیۆن ساڵ دوای بیگ بانگ (گەردوون 13.8 ملیار ساڵ) بوونی هەبوو، بدۆزێتەوە ، وە ئەو ڕووناكییەی كە تۆ دەیبینیت لەسەر یەكێك لەو نمونە بچووكانە بۆ ماوەی زیاتر لە 13 ملیار ساڵ گەشتی كردووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.