ژیان

پرۆژەی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری لەسەر درا

Mic
2022-07-24

كۆنگرێسی ئەمریكا كار لەسەر ئەوە دەكات یاسای دانپێدانانی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان بە پێی یاسای فیدڕاڵی پەسەندبكات.
پرۆژەی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان " مافی جووتەكانLGBTQ) پتەو دەكات وا دەكات ئەم جۆرە پەیوەندیانە بە یاسا بناسرێنەوە لە سەرانسەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا  لە 19ی تەمووزی ئەمساڵ یاسای ڕێزگرتن لە هاوسەرگیریی بە دەنگی 267 كەس تێپەڕاند و ئێستاش پرۆژەیاساكە لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانە، بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا رەنگە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدات.
پرۆژە یاساكە پێویستی بەدەنگی 10 كۆماریترە  بۆ تێپەڕاندن، جگە لە هەموو دیموكراتەكان كە پشتگیری بڕیارەكە دەكەن، بەڵام تائێستا ژمارەیەك سیناتۆر یەكلایی نەبوونەتەوە كە پشتیوانی پرۆژەیاساكە دەكەن یاخودنا.
لەبارەی پرۆژە یاساكەوە سێن جۆن پۆن لەولایەتی داكۆتای باكوور، لە ئەنجومەنی پیران بە سی ئێن ئێنی وت: وەك بینیت پشتگیری دوو حزبی زۆر باش هەیە لە پرۆژەكە، وە من پێشبینی دەكەم كە لەوانەیە هەمان شت رووبدات لە ئەنجومەنی پیران.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیران وتیشی: دەیبینیت لە بڕیارەكەدا هاتوە كە هاوڕەگەز خوازەكان دەتوانن هاوسەرگیری بكەن و وەك هەموو خێزانێك بژین بەڵام ئەوان پێویستیان بە پشتگیرییە لەویلایەتەكان و پێویستیشە رێز لەبوونیان بگیرێت.
یاسای ڕێزگرتن لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان لەئەمریكا  26 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رەتكرایەوە، ئەنجومەنەكە رەتیشیكردەوە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان بناسێنێت، ئەوكات هۆكارەكە گەڕێندرایەوە بۆ ویلایەتەكان و راگەیەندرا كە پێویستی بەوەیە هەموو ویلایەتەكان هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان بناسێنن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.