دوای گەڕاندنەوەیان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ومەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و كەسوكاری قوربانییەكان و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبی و نوێنەری وڵاتان، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالكراوی بارزانییەكان بەڕێوەچوو.
رووفاتەكان ئێوارەی دوێنێ رۆژی شەممە 30-07-2022 لە 39یەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان، گەڕایەوە بۆ هەولێر و رێوڕەسمێك بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، نوێنەر و كۆنسوڵی وڵاتانی بیانی، سەرۆك و سكرتێر و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە ناوخۆیی و بیانییەكان و كەسوكاری ئەنفال و جینۆسایدكراوان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالكراوی بارزانییەكان لە مۆنیومێنتی ئەنفال لە بارزان، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون، لەبارەی پلان و بەرنامەیان بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و هەڵدانەوەیان و گەڕاندنەوەی رووفاتەكان رایگەیاند: وەك وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون، بەپێی پلان و بەرنامەی خۆمان بەدواداچوون و گەڕانمان هەیە بۆ هێنانەوەی رووفاتی سەرجەم شەهیدانی گەلی كوردستان، رووفاتی شەهیدانی بارزانی و ئەو شەهیدانەی كە كاتی خۆی جینۆسایدكراون بارزانییەكان و شەهیدانی شاڵاوەكانی ئەنفال لە گەرمیان و چەمچەماڵ و ناوچەكانی دیكەی كوردستان.
وتیشی: هەماهەنگی هەیە و هیچ رێگرییەك نییە، پێشتر بەهۆی كۆرناوە پرۆسەكە دواكەوت، لە ئێستا بەدواوە هەوڵ و بەرنامەمان هەیە و بەپێی ئەو پلانەی هەیە، بەدواداچوون دەكەین بۆ هێنانەوەی رووفاتی شەهیدانی خەڵكی كوردستان.
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون، لەبارەی هەوڵەكان بۆ گۆڕە بە كۆمەڵەكانی كوردانی ئێزدی وتی: بەردەوامین و كاریش كراوە؛،لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهێندراوە، ئەوەی بە ئێمە بكرێت كەمتەرخەمی ناكەین.
ئەمە سێیەم قۆناغی گەڕاندنەوەی رووفاتی بارزانییەكانە، پێشتریش لە 2005 و 2014 دوو قۆناغی دیكەی گەڕاندنەوەی رووفاتەكان بەڕێوەچوو و گەڕێندرانەوە، تاوەكو ئێستا لە كۆی هەشت هەزار ئەنفالكراوی بارزانی، رووفاتی 696 كەس گەڕێندراوەتەوە و هێشتا رووفاتی 7304 بارزانی لە بیابانەكانی عێراق ماون و نەگەڕێندراونەتەوە.
دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.