هەواڵ

سەرۆكی حكومەت لەگەشتە و دیار نییە كەی مووچە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت

Mic
2022-07-31

لەهەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی حەوت دەست بەدابەشكردنی نەكراوە و سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات، یەكێتی و گۆڕان بەناڕاستەوخۆ سەرۆكی حكومەت بە دابەش نەكردنی مووچە تۆمەتبار دەكەن، پارتیش یەكێتی بە هۆكاری دابەش نەكردنی مووچە تۆمەتباردەكات.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمایكی وت:" هێشتا هیچ وادەیەك نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، هەركات ئەنجومەنی وەزیران فەرمان بكات دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین".
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وتی " هۆكاری دابەش نەكردنی مووچە واژۆنەكردنیەتی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی سەرۆكی حكومەت لەگەشتە و دیاریش نییە كەی دەگەڕێتەوە تا كاتی گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتیش ناتوانرێت مووچە دابەش بكرێت".
لەسلێمانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی هێشتا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتبوو مووچەیان وەرگرتووە، كە ئەوەش پاساوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ دابەش نەكردنی مووچەی مانگی حەوت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنیدابوو هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا تەنها سێجاروەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەكاتی خۆیدا مووچەی دابەشكردووە.
زیاتر لەدووساڵە بڕیاری دابەشكردنی مووچە لەهەرێمی كوردستان لەدەست وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە، لەكاتێكدا پێشتر ئەو دەسەڵاتە لەلای وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو كە ئاوات شێخ جەنابە لەپشكی گۆڕان.
بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەت پارەی تەواوی لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچە بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانیان پێنەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە.

مایك پەیوەندیكرد بە زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئامادەنەبوو لەوبارەیەوە لێدوان بدات.
بەڵام سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەمایكی وت"هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە خودی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمە و بەبڕیاری ئەوان ڕاگیراوە".
حكومەتی هەرێم دوو مانگە بەبێ 200 ملیارەكەی بەغدا مووچە دابەش دەكات، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی نەوت و ناوخۆ لەماوەی ئەمساڵدا و داهاتی ناوخۆ گەیشتووەتە نزیكەی 500 ملیار دینار جگە لەوەی داهاتی نەوت زیاترە ملیارێك دۆلار.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 274 هەزار مووچەخۆری هەیە، بۆ پێدانی مووچە پێویستی بە 930 ملیار دینارە، داهاتی نەوت 740 ملیار و ناوخۆش زیاتر لە 400 ملیار دینارە هاوپەیمانانیش مانگانە 28 ملیار دینار دەدەنە پێشمەرگە.


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.