سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 100 كارگە هەن كە زیاتر لە پێنج هەزار كەس كاریان تێدا دەكەن، دەشڵێت بەهۆی كارئاسانی نەكردنی حكومەت بۆ خاوەنكارگەكان لەژێر هەڕەشەی داخستندان.
ئەمڕۆ دووشەممە، سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە 100 كارگە لە هەرێمی كوردستان هەن كە پێنج هەزار كەس لەوكارگانەدا كاردەكەن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی وتیشی: 20 هەزار كەس لە داهاتی ئەو كارگانە سودمەند دەبن، بەڵام ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوامبێت و حكومەت كارئاسانییان بۆ نەكات، ئەوا خاوەنەكانیان ناچاردەبن كارگەكانیان دابخەن.
سیروان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان گومرگی سەر ماددە خاوەكان لاببات، بۆ ئەوەی كارگەكانی ناوخۆ بتوانن ركابەری كاڵای هاوردە بكەن.
بەوتەی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ئێستادا حكومەت باج و گومرگی لەسەر ماددە پاكەرەوەكان لاداوە پێویستە باج و گومرگ بخاتە سەریان، بۆ ئەوەی نرخی بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ بەرزبێتەوە.
وەك سیروان محەمەد دەڵێت: بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 80٪ی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێت.
لەهەرێمی كوردستان زۆری رۆتیناتی حكومەت و نەبوونی خزمەگوزار پێشكەوتوو و پێویست لە بەردەم وەبەرهێنەران و خاوەن كارگە و پیشەكان و بەردەوام زیادكردنی باج لەسەریان، هەروەها قۆرغكردنی كەرتەكانی نەوت و دەرمان بۆ كۆمپانیاكانی یەكێتی و پارتی، كێشەو گرفتی زۆری بۆ هاوڵاتییان و خاوەن كار و پڕۆژەكان دروستكردووە و هەر بەوهۆیەشەوە سەدان پرۆژە راگیراون و سەدان كۆمپانیاش ئیفلاسیان كردووە یاخود نزیكن لەوەی ئیفلاس بكەن، بەتایبەتیش لەسنووری پارێزگای سلێمانی
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.