وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان هەشت سایلۆی حكوومی هەن كە ڕۆژانە بەردەوامن لەوەرگرتنی گەنم و ساڵانە بڕی 375 هەزار تەن گەنم لەڕێگەی ئەم سایلۆیانەوە لە جووتیاران وەرگیراوە.
وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەمساڵ بەهۆی كەمیی بەرهەمی گەنم ئەو بڕە كەمتر بوو لەساڵانی پێشوو، كە نزیكەی ٣٠٠ هەزار تەن وەرگیراوە.
دەشڵێت: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠ ڕۆژی خایاند و بەراورد بە ساڵانی پێشوو كاتەكەی درێژ تر بوو، هەروەها پلەبەندیی لەسەر جۆر و كوالیتی گەنمی ئەمساڵ دانەنرابوو و هەمووی بە پلەیەك وەردەگیرا لەگەڵ بڕێك خەسم كە بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تەنێك گەنم بڕی ٨٥٠ هەزار دینار دیاریكرابوو وە لە دوای رادەستكردنی گەنمەكانیان جووتیاران ڕاستەوخۆ بەماوەیەكی كەم شایستە داراییەكان وەردەگرت.
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: پاش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان لە سایلۆكان ڕاگیرا، هێشتا ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگری گەنم لە بەردەم سایلۆكاندا وەستابوون، دواتر ڕەزامەندی وەرگیرا كە ئەو بارهەڵگرانەش وەربگیرێت، بەم جۆرەش كۆتا ئامار تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەڕێم گەیشتۆتە دووسەد و نەوەد و یەك هەزارو پێنجسەد و نەوەد و هەشت تەن و سێ سەدوهەشتا كیلۆ.
سلێمانی/ بڕی (١٢٩٫٦١٧.٧٨٠) سەد و بیست و نۆ هەزار و شەشسەد و حەڤدە تەن و حەوتسەد و هەشتا كیلۆ گەنم وەرگیراوە.
هەولێر/ بڕی (١٠٩٫٧٨٥.٥٠٠) سەد و نۆ هەزار و حەتسەد و هەشتا و پێنج تەن وپێنجسەد كیلۆ گەنم وەرگیراوە.
دهۆك/ بڕی ( ٥٢٫١٩٥.١٠٠) پەنجا و دوو هەزار و سەد و نەوەد و پێنج تەن و سەد كیلۆ گەنم وەرگیراوە.
كۆی گشتیی پارەی هاتوو بۆ جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتییە لە (١٠٣٫٩٥٠) سەد و سێ ملیار و نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار.
بڕی ئەو پارەی كە ماوە نزیكەی (١٥١) سەد و پەنجا و یەك ملیار دینارە بۆ كۆی گەنمی وەرگیراو.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.