هەواڵ

تۆڕێكی بازرگانیكردن بە گون و گورچیلەوە دەستگیركران

Mic
2022-08-04

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند تۆڕێكیان دەستگیركردووە كە لەگەڵ چەند كەسێك لەئۆكرانیا پەیوەندییان هەبووە و بازرگانییان بە گون و گورچیلەوە كردووە.
عەمید ویسام ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژ بە بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: تۆڕێكی بازرگانیمان دەستگیركردووە كە پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕێك لە وڵاتی ئۆكرانیا هەبووە و بازرگانییان بە گون و گورچیلەی عێراقیەكانەوە كردووە.
وتیشی: نرخی هەر گونێك لە دەرەوەی عێراق دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی هەر گورچیلەیەكیش دەگاتە 33 هەزار دۆلار.
عەمید عیسام ئەلزوبەیدی دەشڵێت: زۆرینەی بازرگانییەكان بە مرۆڤەوە سەرنجیان لەسەر فرۆشتنی گورچیلەیە، دەستمان گرتووە بەسەر تۆڕێكی بازرگانی  فرۆشتنی گوندا لەنێوان عێراق و ئۆكرانیادا.
ئەلزوبەیدی باسی لەوەشكردووە: مەفرەزەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە هەموو نەخۆشخانەیەكدا بوونیان هەیە كە چاندنی ئەندامەكانی جەستەی ئەنجامدەدەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشیكردەوە وەزارەتی ناوخۆ لەو دیو سنورەكانەوە كاردەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە.
"چەندین كەس هەیە كە وەك دەڵاڵ كاردەكەن بۆ بازرگانیكردنی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە، هەموو ئەو لاپەڕە ئۆنڵاینانەی پەیوەستن بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراون و ئۆپەراسیۆنەكانی لەناوبردنی باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لەم دواییانەدا زیادی كردووە".
عەمید ویسام ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژ بە بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق وای وت.
بازرگانیكردن بە گون و گورچیلەی مرۆڤ لەجیهان و عێراق شتێكی نوێ نییە، لەهەرێمی كوردستان تائێستا هیچ تۆڕێكی بازرگانیكردن بە گون و گورچیلە و ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەستگیرنەكراون، بەڵام ناوبەناو هەواڵی فرۆشتنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ بڵاودەبنەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە

Mic
2025-09-18

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.

رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە بدات.