هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بۆچی لەم كاتەدا كۆبوونەوە؟

Mic
2022-08-04

هەفتەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق دێتە هەرێمی كوردستان، هاتنەكەش پەیوەندی بەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە هەیە، كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانیش پەیوەندی بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی نێوانیان هەیە.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقیەكان دوێنێ وەفدێكی ئێران بە نهێنی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدری بینیوەو پاشان وەفدەكە چوونەتە هەولێر، هەر بەپێی زانیاریەكان دوا وتاری موقتەدا سەدرو  كۆبوونەوەی بارزانی و تاڵەبانیش پەیوەندی بە گۆڕانكارییەكانی دوای هاتنی ئەو وەفدەوە هەیە.
ئەمرۆ میدیاكانی یەكێتی و پارتی هەواڵی كۆبوونەوەی هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییان بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ھەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و د.فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكەبوون.
پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكەش پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانە، یەكێتی و پارتی دەیانەوێت ئەو فشارانەی لەسەریانە بۆ رێككەوتن لەسەر پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و چەند پۆستێكی دیكەی عێراق كەم بكەنەوە.
هەر بەپێی زانیاریەكان یەكێتی و پارتی دەیانەوێت لەئەگەری پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق یاخود ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان بكەن.
لە 10 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەنها سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە و پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی ناكۆكی یەكێتی و پارتی، سەرۆكوەزیرانیش بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان بەتایبەتیش هەماهەنگی شیعەكان و ڕەوتی سەدر دیارینەكراوە.
بەشێك لەلایەنە شیعەكان محەمەد شیاع سودانییان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، بەڵام رەوتی سەدر ڕەتیدەكاتەوە و لایەنگرانیان دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراقدا گرتووە، پاش ئەوەی هەماهەنگی شیعەكان لەگەڵ سەدر كەوتنە گفتوگۆ و ئێرانیەكانیش فشاریان كرد، سەدریەكان ڕازی بوون لەگەڵ لایەنە ركابەرەكانیان بكەونە گفتوگۆ و تاوتوێی هەڵبژاردنی پێشوەخت یاخود پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.