کچێک لەسنوری یەکێک لەقەزاکانی پارێزگای هەولێر دەڵێت کە کوڕێک لەلای بەرپرسێکی سەربازی چەکدارە، هەڕەشەی کوشتنی لێکردوە ، ئەگەر هاتوو بەزۆر شوو بە بەرپرسەکەی نەکات.
کچەکە ناوی (س .س.ا) و دانیشتووی یەکێک لەقەزاکانی سنوری پارێزگای هەولێرە، دەڵێت کوڕێک بەناوی(ر.م) دوای ئەوەی چەند جارێک لەڕێگەی جیاوازەوە داوای لێكردووە هاوسەرگیری لەگەڵ بەرپرسەکەی بکات، کچەکە ڕەتیکردۆیەوە، بەڵام ئێستا هەڕەشەی لێدەکات و بۆتە هەڕەش بۆ سەر ژیانی خۆی و خێزانەکەی.
هەروەها کچەکە دەڵێت" کورەکە بە پشتیوانی بەرپرسێکی سەربازی و دەستڕۆشتوو کە لەناو حزبدا کاردەکات، بەناوی (س.ح.) هەڕەشە لەخۆم و خێزانەکەم دەکات و دەیەوێت بەزۆر ناچارم بکات شوی پێبکەم، منیش رەتمکردۆتەوە و نامەوێت شوی پێبکەم."
لەهەرێمی کوردستان سەدان دۆسێی هەڕەشەکردن و هەراسانکردنی کچان تۆمار کراون و بەشێک لەو دۆسێیانەش هێشتا لەدادگاکاندا یەکلایی نەکراونەتەوە یاخود کاریان لەسەر ناکرێت، بەتایبەتی ئەو دۆسێیانەی کە کەسانی دەستڕۆشتوو یان بەرپرسانی حزبی و حکومییان لەپشتە.
نزیکەی 2000 داواکراوی دادگا لەدادگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و تائیستا دەستگیر نەکراون ،بەشێک لەو داواکراوانە لەسەر دۆسێکانی کوشتن و هەڕەشەکردن و ئەنجامدانی توندوتیژی تۆمەتبار کراون.ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕبوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەهەرێمی کوردستان دەریدەخەن کە رۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم حاڵەتەکانی توندوتیژی تۆمار دەکرێن و ئامارەکانیش تادێن ڕوو لەهەڵکشانن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.