هەواڵ

لەعێراق داهاتی نەختینە و بەرهەمهێنانی نەوت زیادیكردووە

Mic
2022-08-11

بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، یەدەگی پارەی نەختینەی بانكەكە زیادیكردووە بۆ 82 ملیار دۆلار، یەدەگی زێرێش بۆ 130 تۆن زیادیكردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی حەوت دا رۆژانە بڕی چوار ملیۆن و ٥٨٤ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.
عومەر عاسم وتەبێژی بانكی مەركەزی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا یەدەگی بانكی وڵاتەكە ٨٢ ملیار دۆلارە.
وتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: عێراق ١٠ پلە سەركەوتووە لە ریزبەندی وڵاتانی خەزێنەكردنی زێڕ و لە ئێستادا لە پلەی ٣٠ دایە و لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە، دەشلێت، "بڕی زێڕی یەدەگی عێراق لە دوای كڕینی ٣٤ تۆن، لە ئێستادا ١٣٠ تۆنە.
بەوتەی عومەر عاسم ئەمە لە دوای سیاسەتی بانكەكە دێت لە بەجێگەیاندنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی توانای روبەڕووبوونەوەی گۆڕانكاری ئابوورریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ بڵاویكردەوە: عێراق لە مانگی حەوت دا رۆژانە بڕی چوار ملیۆن و ٥٨٤ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی بەرهەم هێناوە، بەوەش بەراورد بە مانگی ٦ ڕۆژانە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ٦٩ هەزار بەرمیل زیادیكردووە.
سۆمۆ لەراگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ئەو پشكەی ڕێكخراوی ئۆپیك دیاریكردووە عێراق بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی لە مانگی حەوت دا بۆ چوار ملیۆن و ٥٨٤ هەرزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادكردووە.
لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیای سۆمۆدا ئەوەخراوەتەڕوو: بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی عێراق لەمانگی حەوت دا بەراورد بە مانگی ٦ بەبڕی ٦٩ هەزار زیادیكردووە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕێكخراوی ئۆپیك بریاریدا لەمانگەكانی داهاتوودا ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازارەكانی جیهان لەڕێگەی وڵاتانی ئەندامیەوە زیاد بكات و لەو بڕەش دەبێت عێراق بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد بكات.
لە ڕۆژی ٣١ ی مانگی ڕابردوو محەمەد سەعدون، بەڕێوەبەری دەستەی توێژینەوەی بازاڕ و پلاندانانی ستراتیژیی لە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق لەئێستادا كار بۆ زیادكردنی توانای هەناردەكردن دەكات و لەو چوارچێوەشدا مەبەستییەتی بەپێی پلانێك لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە بەبڕی ٨٥٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بكات.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.