تەندروستی

تەندروستی عێراق: ئەمساڵ 52 کەس بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

Mic
2022-08-11

تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و کۆلێرای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە 289 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لەو ژمارەیەچ 52کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پارێزی زیقار زۆرترین ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدانی بەتای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارکراوە و تائێستا 124 کەس تووشبوون و 29 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پارێزگاکانی ھەرێم لە دھۆک دوو کەس و لە ھەولێر سێ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و لە سلێمانیش ھیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.
سەبارەت بە کۆلێرا، تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 819 کەس لە عێراق تووشی کۆلێرا بوون و چوار کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە کەرکوک بووە و کەسێکیش لە بەغداد.
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەكرێت بە سووكی تووشی بكات و زۆر جاریش دەبێتە هۆی مردن.
ئەو ڤایرۆسەی دەبێتەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1944 لەدوورگەی كریمیا لەئۆكرانیا دۆزرایەوە، هەربۆیە ناوی لێنرا پەتای خوێنبەربوونی كریمیا، لەساڵی 1956 نەخۆشییەكی هاوشێوە لە وڵاتی كۆنگۆی دیموكرات دۆزرایەوە، لە ساڵی 1969 دەركەوت كە ڤایرۆسی كریمیا و كۆنگۆ هاوشێوەن، بۆیە ناوی هەردوو ناوچەكەی پێوە لكێندرا.
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەكرێت مرۆڤ بە سووكی تووشی بێت و لە زۆر باریشدا دەیكوژێت، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت رێژەی مردن لەناو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. ڤایرۆسەكە لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
تای خوێنبەربوون زیان بە موولوولە تەنكەكانی خوێن دەگەیەنێت و دووچاری خوێنبەربوونیان دەكات، هەر ڤایرۆسەكە ئاستەنگ لەبەردەم خوێن مەیاندن دروستدەكات، لەئەنجامدا خوێنبەربوونی ناوخۆیی لێدەكەوێتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانی كەسی تووشبوو دروستدەكات.
رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون قورسە، بەتایبەتی لەكاتێكدا هیچ پێكوتەیەك نییە ڤایرۆسەكە كۆتایی پێبێنێت، بەڵام چەندین رێگە هەن بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون، بۆ نموونە شوێنی كاركردن. 
نابێت رێگەبدرێت ببێتە ژینگەیەكی لەبار بۆ جووڵەی مێشوولە، لەكاتی گەشت و گەڕان بە ناو هەرناوچەیەك كە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی لێدەكرێت، پێویستە پۆشاكی پێویست لەبەر بكرێت كە دەست و قاچ و رووخسار داپۆشێت، لەكاتی سەربڕینی هەر ئاژەڵێك پێویستە پۆشاك و دەستكێش بەكاربهێنرێت و دوای تەواوبوونی كارەكە، خۆمان و شوێنەكە بشۆین.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.