هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم لەبارەی ڕەگەز گۆڕینەوە فەتوای دا

Mic
2022-08-13

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند گۆڕینی ڕەگەز لەئاینی ئیسلامدا بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەر بە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی پرسیاریان كرد سەبارەت بە حوكمی گۆڕینی رەگەز لە نێرەو بۆ مێ یان بە پێچەوانەوە، ئەنجومەن لە دانیشتنی ژمارە (5) لە بەرواری 15/6/2022م بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: گۆڕینی رەگەز لەبەر ویست و حەز و ئارەزووی كەسی لە نێرەوە بۆ مێ یا بەپێچەوانەوە، لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا بە هیچ جۆرێك رێگە پێدراو نییه و دروست نییه ‌و حەرامە، چونكە ئەوە گۆڕینی یاسا و رێسای خوای گەورەیە و بۆ هیچ كەس نیە ئەو سنوورە ببەزێنێ ودەستكاری نەخش و دروستكراوی خوای گەورە بكات، ئەم كارە ساخته ‌و گزی خەڵەتاندنی تیادایە و كاری شەیتانە، هەر پزیشك یان ناوەندێكی پزیشكی بەشدار بێت لەم جۆرە نەشتەرگەریانەدا گوناهبارەو بەشدارە لەو كارە حەرامه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەشڵێت: لە شەریعەتدا تەنانەت هەموو جۆرە خۆشوبهاندنێكی نێر بە مێ یان مێ بەنێر حەرام كراوە، له ‌فەرمودەی سەحیحدا هاتووە: (ڵعَنَ النَّبِیُّ صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ المُخَنَّپِینَ مِنَ الرِّجَالِ، ۆالمُتَرَجِّڵاتِ مِنَ النِّسَا‌وِ، ۆقَاڵ: «أَخْڕجُوهُمْ مِنْ بُیُوتِكُمْ) بەڵام بوونی گرفتی دوو توخمی نێرەموكی لە زكماكەوە لە كەسێكدا گرفتی جینیی خیلقییە و كەسی گرفتار بێتاوانە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، ئەو جۆرە كەسانە جێگەی بەزەیین و ئەبێت پاشگوێ نەخرێن، بە چاوی سووك سەیر نەكرێن و لەناو كۆمەڵگەدا نەبێزرێندرێن، دەستیان بگیرێت تا چارەسەر وەردەگرن و دێنەوە سەر حاڵ و باری سرووشتی خۆیان، هەروەها لە سەر ئاستی حكومەت و دەوڵەتدا پێویستە هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت.
ئەنجومەنی فەتوا راشیگەیاند:هەر كەسێك لە زكماكەوە، هەردوو رەگەز (نێرەمووك) بوو لایەكی بە هێزتر بوو لە لایەكی دیكەی، یان بەلای خۆیەوە تەواو روون نەبوو كە نێرە یان مێ وا باشە سەردانی لیژنەی پزیشكی تایبەتمەند بكات بۆ یەكلاكردنەوەی و چارەسەر كردنی، چونكە لەڕووی شەرعەوە دروستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و گوناهبار نابێت".
ئەنجومەنی باڵای فەتوا داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات رێگری بكات لە هەر هەوڵێكی گۆڕینی رەگەز، هەروەها دەشڵێت: هاوڕەگەزبازی كە لەم دواییانەدا بەداخەوە خەریكە بانگەشەی بۆ دەكرێت، چونكە ئەوە دیاردەیەكی دزێوو حەرامە و پێچەوانەی فیترەت و رەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی و كوردەوارییە.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.