هەواڵ

هادی عامری لەهەرێمی كوردستانە

Mic
2022-08-14

هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبوەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، بەسەرۆکایەتی وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێری كرد  و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عەرەفات كەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لەبارەگای بارزانی پێشوازیكرا،پاشانیش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە.
بەپێی زانیاریەكان بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبە سیاسییەکان کۆببێتەوە، یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و پاشانیش لەسلێمانی بڕیارە سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بكات.
سەردانەی هادی عامری لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی رابردووەوە عێراق کەوتووەتە قۆناخێکی نوێ و جیاواز، دوای ئەوەی سەدرییەکان چوونە ناو پەرلەمانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییان بۆ پێکهێنانی حکومەت رەتكردەوە و دژی ئەوەیە چوارچێوە حکومەت دروستبکات.
دوای زیاتر لە 10 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، لە 10 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، هێشتا بەهۆی ناکۆکیی لایەنە شیعەکانەوە حکومەت پێکنەهاتووە، ناکۆکییەکان موقتەدا سەدری ناچارکرد سەرجەم 73 پەرلەمانتارەکەی لە پەرلەمان بکشێنێتەوە و 3ی ئەم مانگەش داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
ئەمرۆش كوتلەی سەدر لەپەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقیان كرد، هاوكات وەزیرەكەی سەدر لە تویتێكدا چەند تۆمەتێكی ئاڕاستەی هەماهەنگی شیعەكان كرد و باس لە هێرشەكانی سەر هەولێر دەكات و لایەنەكانی ناو هاوپەیمانییەكە تۆمەتبار دەكات بەئەنجامدانی هێرش لەهەولێر و ئەنبار.


More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.