16ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و جەختدەکەنەوە له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كامێرای چاودێریی خێرایی له نێوان قه‌زاو ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، دەشڵێن ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌و باج و زه‌ڕیبانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر شانی هاوڵاتیانی سنووره‌كه.
له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییان كردووه 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه نوسیویانه: دانانی كامێرای چاودێریی خێرایی له نێوان قه‌زاو ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی یه‌كێكی تره له‌و باج و زه‌ڕیبانه‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر شانی هاوڵاتیانی سنووره‌كه.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێن: ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وتووەته‌وه جگه له‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان به‌هۆی خراپی و تێكچونیانه‌وه، ڕۆژانه ڕووداوی هاتوچۆ زیادیانكردووه، له‌هه‌مانكاتدا دانانی كامێرای چاودێریی له‌گه‌ڵ ڕێگه‌وبانه‌كانی نێوان شاره‌كان ناگونجێت، بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامبدرێت.
16 ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیان كردووه له‌باره‌ی، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانانی كامێرای چاودێریی به‌ته‌نها له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، چونكه وەك ئەوان دەڵێن جگه له‌وه‌ی كارێكی نایاساییه، له‌هه‌مانكاتیشدا كارێكی نه‌گونجاوه و به‌قوربانیكردنی شاره‌كه‌یه.
ئەو ئەندامانە جەختیش دەکەنەوە: به‌پێی یاسا نابێت كامێرای چاودێریی بدرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت و داواكارین له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بڕیارێكی گونجاو بدرێت به‌ڕاگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای جێبه‌جێكار".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێن: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت گرێبه‌ستی كۆمپانیای جێبه‌جێكار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
بەپێی زانیاریەكانی مایك كە لەهاتووچۆی هەرێم دەستیكەوتوون، سیستەمی كامێراكە پۆینت توو پۆینتە و 225 كامێرای تیژڕەوی سەرەتا لەسلێمانی دادەنرێت و ئەگەر نێوانی دوو كامێرا پێنج خولەك بێت هەركەسێك بە كەمتر لەو كاتە بیبڕێت ئەوا سەرپێچی بۆ تۆمار دەكرێت.
هەر بەپێی زانیاریەكانی مایك كۆمپانیاكە حزبییە ناوی ئێرلی فیوچەرە، وەك شیرینی وەرگرتنی گرێبەستەكەشیان لەهەولێر ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل كڕدراوە و نێردراوە بۆ هاتووچۆی هەولێر تا لەوێش سیستەمەكە بكرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پێشتر عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم جەختی لەجێبەجێكردنی بڕیارەكە كردەوە و رایگەیاند: ئەوەی باسدەكرێت گوایە شۆفێران مانگانە بەهۆی دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تایبەت بە تۆماركردنی تیژڕەوی تێچوویەكی زۆر لەسەر شۆفێران دەكەوێت هیچ بنەمایەكی نییە، هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بێت یەك دینار ناداتە حكومەت.
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم وتیشی: سەرەتای جێبەجێكردنی سیستمەكە لە سلێمانی دەبێت، بەر لە جێبەجێكردنیشی ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم جەختیكردەوە، هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنماییەكان بێت هیچ سزایەكی لەسەر تۆمارناكرێت.
جێبەجێكردنی ئەو سیستەمەی هاتووچۆ لەكاتێكدایە، گرێبەستەكە پێچەوانەی بنەما بنەرەتیەكانی یاساكارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستانە چونكە سەرپێچیی هاتوچۆ تاوانە جۆری تاوانەكەش بریتیە لە پێبژاردن(غرامە)كەوەرگرتنی غرامات بەپێی یاسا لای دادگایە یا ئەو دامەزراوە فەرمیانەی یاسا دیاری كردووە نەك كەرتی تایبەت.
لەرابردوودا چەندین پەرلەمانتار و چالاكوانی مەدەنی دژی جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە وەستانەوە بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ جەختیان لەجێبەجێكردنی كردەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.