لە رووداوێكدا لە بینگۆلی سەر بە باكوری كوردستان، منداڵێك دوای ئەوەی مارێكی ژەهراوی پێوەی دەدات، تۆڵەی خۆی لێدەكاتەوە و مارەكە بە ددانەكانی دەكوژێت، ئەوەش بووە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەكان.
لەو بارەیەوە میدیا توركییەكان و میدیا جیهانییەكان ئاشكرایانكردووە: ئەو منداڵە تەمەنی دوو ساڵانە و لە باخچەی بەشی پشتەوەی ماڵەكەیاندا یاریی كردووە،خێزانەكەی گوێیان لە قیژەی منداڵەكەی بووە كە مارێك گازی لێگرتووە و دواتر كە گەیشتوونەتە لای منداڵەكە، بینیویانە مارێكی بەدەمەوەیە كە درێژییەكەی نیو مەتر بووە.
خێزانەكەی و دراوسێكانیان رووداوەكە بەو جۆرە دەگێڕنەوە، كە دوای ئەوەی مارەكە بە منداڵەكەوەی داوە لە كاردانەوەیدا مارەكەی بە ددانەكانی كوشتووە و تۆڵەی خۆی لێكردووەتەوە.
لەدوای رووداوەكە بە خێرایی منداڵەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و ماوەی 24 كاتژمێر لە ژێر چاودێری پزیشكدا بووە، لەو ماوەدا منداڵەكە لە دۆخێكی تەندروستی باشدا بووە.
پزیشكەكان باس لەوەدەكەن، كە مارەكە ژەهراوی نەبووە، ئەوە چانسێكی باش بووە بۆ منداڵەكە بۆ ئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراوی نەكات.
محەمەد ئێركان باوكی منداڵەكە بەمیدیاكانی وتووە: ئەو كاتەی كچەكەم وای بەسەرهاتووە لەسەر كار بووم، خوا پاراستوویەتی، دراوسێكانم پێیان وتووم كە مارێكی گەورە بە دەستی منداڵەكەمەوە بووە و یاریی لەگەڵ كردووە تا ئەو كاتەی مارەكە پێوەی داوە، دواتریش كچەكەم تۆڵەی خۆی لێكردووەتەوە.
رووداوەكە لە پارێزگای بینگۆلی سەر بە كوردستانی باكور روویداوە،كە ناوەندەكەی شاری چەولیگە و بەشێكی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە كورد و زازاكی و چەولیگی و ئەرمەنین، ناوچەیەكی شاخاوییە و رووبار و دەریاچەی هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.