هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران: ئەمساڵ رێژەی كۆچكردن %40 زیادیكردووە

Mic
2022-08-16

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت ئەمساڵ رێژەی كۆچكردن %40 زیادیكردووە و تائێستاش چارەنوسی بەشێك لەسەرنشینانی ئەو یەختە دیار نییە كە 10 ی ئەم مانگە لەدەریای ئیجە ژێرئاوكەوت.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بەمایكی وت: ڕێژەی کۆچکردنی هاوڵاتیانی عێراقی لە کۆتای مانگی تەموزو سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە ڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە و بەردەوام لە زیاد بووندایە بەتایبەتی دوای ئەو گرژ و ئالۆزیەیی ئەم دوایانەی هاوڵاتیانی عێراقی دژ بە تۆپبارانکردنەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان  و گیان لەدەست دانی چەند هاوڵاتیەکی عەرەب وڕاگرتنی فیزای وڵاتی تورکیا و دووبارە ئاسای بوونەوەی مامەڵە کردن بە فیزای ئەو وڵاتەوە".
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران وتیشی:" کۆچکردن بە ڕێژەی 35٪بۆ 40٪زیادی کردووە ،کە ئەم ڕێژەیەش لەدوای ساڵی 2020  بەمشێوەیە زیادی نە کردووە". 
ئاری جەلال دەشڵێت:" هۆکارەکانی کۆچکردن و پەنا بردنە بەر وڵاتێکی دیکە زۆرن و هەمیشە  گەنجەکانمان لەو ڕێگەیە دەبنە قوربانی لە پێناو هەوڵدان بۆ ژیانێکی باشتر" .
پێشتر دەشتی جەمال سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق بەمایكی وت:"ساڵی رابردوو لەڕێگەی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا 32 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی:"تائێستا زیاتر لە 170 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لەو رێگەیە بێسەروشوێن بوون و چارەنوسیان دیار نییە".
10 ی ئەم مانگە یەختێكی كۆچبەران كە لەتوركیاوە بەڕێكەوتبوو بەرەو ئیتاڵیا، لەدەریای ئیجە و لەسنورە ئاویەكانی یۆنان ژێرئاوكەوت كە زیاتر لە 80 سەرنشینی تێدابوو، بەڵام تەنیا 29 كەسیان ڕزگاركراون و چارەنوسی ئەوانی دیكە تائێستا دیار نییە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.