عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كرد و مستەفا كازمیش پەسەندی كردووە، بەشێك لەمیدیاكانی عێراقیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكەن.
بەوتەی سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عێراق، كە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەشداربووە و نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا هۆكارەكانی بڕیارەكەی خستووەتەڕوو.
هەر بەپێی وتەی ئەو سەرچاوە باڵایەی حكومەتی عێراق، دەستلەكاركێشانەوەكە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پەسەندكراوە.
عەلی عەلاوی لە مانگی شووباتی 2022دا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بانگهێشت كرا بۆ پرساندنی سەبارەت بە گرانیی نرخی كەلوپەل و خۆراك لە عێراق، بەڵام بانگهێشتنامەكەی رەتكردەوە بەهۆی ئەوەی لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بوو، پاش ڕەتكردنەوەی داواكەی موقتەدا سەدریش حاكم زاملی جێگری یەكەمی ئەوكاتی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی قەدەغەی گەشتكردن و لێسەندنەوەی متمانەی لە وەزیری دارایی عێراق كرد، بۆیە دواتر عەللاوی چووە ژێر باری بانگهێشتنامەكە و چووە پەرلەمانی عێراق.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، جگە لەتۆمەتباركردنی بەبەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینالری عێراقی، لەلایەن بەشێك لە لایەنە شیعەكان بەتایبەتیش ڕەوتی سەدر تۆمەتباركرا بەوەی لەماوەی دوو ساڵی دەستبەكاربوونیدا وەكو وەزیری دارایی نرخی خۆراك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، جگە لەوەی هۆكاری سەرەكی ئەو بەرزبوونەوەیە بڕیارێكی ئەو بووە بەهاوبەشی بانكی ناوەندی عێراق بەدابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.
بەشێكی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەڵێن دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەردۆلاری ئەمریكی بە بڕیار و پلانی عەلی عەللاوی جێبەجێكراوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.