تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رێنمایی بۆ دایكان و باوكان هەیە

Mic
2022-09-11

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، نابێت كێشەی جانتای ئەو خوێندكارانەی منداڵن لە دوو كیلۆ زیاتر بێت و هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی دەبێت خوێندكاران لە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دووربخرێنەوە، هەروەها هەوڵبدەن خەوی تەندروست بكەن.
د. پشدەر عەبدوڵا پسپۆری بواری نەخۆشیەكانی منداڵان لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان چەند ڕێنمایكی گرنگی پێشەكەش كرد بۆ ئەوەی تەندروست لەگەڵ منداڵان مامەڵە بكرێت، هاوكات تیشكی خستە سەر چەند كێشەیك لە خوێندنگەو ماڵەكاندا ڕوو بەڕووی منداڵان دەبێتەوە.
د. پشدەر عەبدوڵا وتی:  یەكێك لە كێشەكان كێشی زۆری جانتای قوتابخانەكان بۆ مناڵان بووە بە گرفت و لە داهاتوودا زۆر زیانی تەندروستی لێ دەكەوێتەوە، بە داخەوە لە وەزارەتی پەروردە گرنگی بەوە دەدەن كە خوێندكار پەرتوكێكی زۆری پێ بێت، ئەوەش لە ڕووی تەندروستیەوە بۆ خوێندكار گونجاو نیە، لە ڕووی تەندروستیەوە كێشەی جانتای خوێندكار لە ٪10 بێت، واتا خوێنداكرێكی سەرەتای كە دەچێتە خوێندنگە ئەگەر كێشی 20 كێلۆ بێت دەبێت، كێشی جانتاكەی تەنها دوو كیلۆ بێت نەك زیاتر.
لە درێژەی ڕینمایەكانی ئەو پزیشكە باسی لە كێشەی بێ خەوی منداڵان كرد وتی: یەكێك لە كێشەكانی تر كە ڕووبەڕووی خوێندكاران دەبێتەوە كێشەی بێ خەویە، بەهۆی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان، كە خوێندكاران توشی كەم خەوی دەبن، وا باشە دایكان و باوكان بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكتۆرنیەكان بۆ منداڵان سنوردار بكەن، كاتژمێر نۆی شەو هەوڵدەن بیان خەوێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەینیان كاتژمێر شەش و نیو لە خەو هەڵبستن، نانی بەیانی بخۆن بۆ ئەوەی بە وزەێكی زۆرەوە بچن بۆ خوێندنگە هاوكات ڕوو بەڕووی بێ خەویش نەبنەوە.
لە كۆتای قسەكانی ئەو پسپۆرەی بواری نەخۆشیەكانی منداڵان باسی لە نەخۆشیە درمەكان كرد وتی : یەكێك لە گرفتەكانی تر كە ڕوو بەڕووی منداڵان دەبێتەوە لە كاتی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان ئەو نەخۆشیانەیە كە وەك پەتا بڵاو دەبنەوە، ئەم جۆرە كێشەیەش لە تەواوی دونیا بوونی هەیە، كۆنترۆڵكردنی ئەو دۆخە ئەستەمە، بەڵام ئێمە كێشەمان لەگەڵ ئەوە هەیە كە بە شێوەیەكی تەندروست مامەڵە لەگەڵ پەتا و  نەخۆشیەكان ناكرێت دەرمانێكی زۆر بە منداڵان دەدەرێت ئەوەش دەكرێت لە داهاوتوو دەرئەنجامێكی خراپی لەسەر دەرون و جەستەی منداڵەكە دروست بكات.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.