ژیان

لەعێراق تادێت جیابوونەوەی هاوسەران زیاتر و هاوسەرگیریش كەمتر دەبێتەوە

Mic
2022-09-14

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی ئابی رابردووی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش بەراورد بەمانگی پێشتر هاوسەرگیری كەمیكردووە و جیابوونەوەش زیادیكردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند: 21 هەزار و 142 گرێبەستی هاوسەرگیری كراون و شەش هەزار و 791 جیابوونەوەش تۆماركراون، لە كەركووكیش هەزار و 272 گرێبەستی هاوسەرگیری كراون و 197 جیابوونەوەش تۆماركراون، ئەمەش بەراورد بە مانگێك پێشتر، هاوسەرگیری كەمیكردووە و جیابوونەوەش زیادیكردووە.
 بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی دادوەری، لە مانگی ئابدا 17 هەزار و 833 گرێبەستی هاوسەرگیری كراون كە سێ هەزار و 309 گرێبەستیان لە دەرەوەی دادگا كراون، هاوكات چوار هەزار و 636 جیابوونەوە تۆماركراون كە لە دەرەوەی دادگا جیابوونەتەوە، لەگەڵ هەزار و 855 جیابوونەوەی دیكە كە بە بڕیاری دادگا بووە.
 بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە بووە كە دوو هەزار و 163 گرێبەست بووە و لەگەڵ راستاندنی هەزار و 80ی دیكە كە لە دەرەوەی دادگا كراون، هاوكات زۆرترین جیابوونەوەش لە داگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ كەرخە كە هەزار و 164 جیابوونەوەیە، دواتر دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە دێت بە هەزار و 147 جیابوونەوە لە هەردوو بارەكەدا. 
 لە ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا ئەوەش هاتووە: كەمترین جیابوونەوە لە پارێزگای موسەننایە بە 86 جیابوونەوە كە 79یان لە دەرەوەی دادگا و حەوتی دیكەش بە بڕیاری دادگا بووە، دوای ئەویش پارێزگای زیقار دێت كە 108 جیابوونەوە لە دەرەوەی دادگا و هیچ جیابوونەوەیەكیش بە بڕیاری دادگا تۆمار نەكراوە.
سەبارەت بە كەركووك بەپێی راگەیەندراوەكە، هەزار و 172 گرێبەستی هاوسەرگیری كراون و 100 گرێبەستی دیكە راستاندنیان بۆكراوە كە لە دەرەوەی دادگا كراون، هاوكات 197 جیابوونەوە هەبوون كە 177 راستاندن و 20ی دیكە بە بڕیاری دادگا بووە. 
 بەراورد بە مانگی تەممووز، پرۆسەی هاوسەرگیری كەم و جیابوونەوەش زیادیكردووە، بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی تەممووزدا 25  هەزار و 488 گرێبەستی هاوسەرگیری و چوار هەزار و 827 جیابوونەوە هەبوون، لەكاتێكدا لە مانگی ئابدا 21 هەزار و 142 گرێبەستی هاوسەرگیری و شەش هەزار و 791 جیابوونەوە بوون.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.