هەواڵ

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، حەمكۆ بە ساڵێك زیندانیكردن سزادرا

Mic
2022-09-19

دادگای هەولێر بە تۆمەتی دەستدرێژیكردن بۆ سەر كچێك، بڕیاری ساڵێك زیندانیی بۆ هونەرمەندی بواری كۆمیدیا، حەمكۆ، دەركرد
ساڵی 2019، كچێك سكاڵای لەسەر حەمكۆ تۆماركرد و وتی: دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەرم. 
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی هەولێر بەمایكی وت: ئەمرۆ كۆتا رۆژی دادگایی كردنی حەمكۆ بووە و دواتر دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركردووە و سزای ساڵێك زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.
 حەمكۆ تۆمەتی فێڵكردن و پەیماندان بە كچێك ساڵی 2019 جارێكی دیكە دەستگیركرا، ماددەكەشی 395 ە لە یاسای سزادانی عێراقی و بەپێی یاساكە دەبێت سێ ساڵ زیندانی بكرێت.
پێشتر موقەدەم فەرمان محەمەد بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەهەولێر ڕایگەیاند: حەمكۆ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچێك هەبووە بەناوی (ش،م) و بەڵێنی هاوسەرگیری پێداوە و كچەكەش بەهەموو شێوەیەك خۆی تەسلیم كردووە تا پەردەی كچێنی لەدەستداوە.
وتیشی: كچەكە ئێستا لەماڵی باوكیەتی و ئێمە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە دەكەین.
حەمكۆ لەساڵی 2019 دوای دەستدرێژیكردنە سەر ئەو كچە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی دیكە پێكهێناوە، ئەو كچەش كە دەستدرێژی كراوەتەسەر ئەوەی پێ قبوڵ نەكراوە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە.
بەوتەی موقەدەم فەرمان حەمكۆ ئامادەنەبووە ئەو كچە بخوازێت، ئەگەرنا دوای سێ ساڵ هاوسەرگیری كێشەكەی لەڕووی یاساییەوە چارەسەر دەبوو. 


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.