نرخی ماسیی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، سەرۆكی كۆمەڵەی بەرهەمی ماسیی عێراق دەڵێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و هاوردەكردنی ماسی لە توركیا و ئێران دیارترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی ماسین.
ئەیاد تالبی، سەرۆكی كۆمەڵەی بەرهەمی ماسیی عێراق بە میدیا ناوخۆییەكانی ڕاگەیاند: چەند هۆكارێك لە پشت هەرزانبوونی نرخی ماسییەوەن، كە یەكێك لەوانە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە لەسەر سامانی ماسی.
وتیشی: هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی ماسی دەگەڕێتەوە بۆ هاوردەكردنی ماسی لە وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت توركیا و ئێران، كە نرخیان نزمە و كیلۆیەكیان لەنێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دیناردایە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی ماسی لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و بەجۆرێك نرخی هەر كیلۆیەك گەشتە 11 هەزار دینار، بەڵام ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە بۆ كەمتر لەنیوەی ئەو بڕە دابەزیووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.