هەواڵ

نرخی نەوت دەست بە بەرزبوونەوە دەكات

Mic
2022-09-20

لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوت بەراورد بە بەدوێنێ بە بڕی زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە سەرووی 92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
ئەمرۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 12 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا بە 85 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەوەش بەراورد بەدوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوت بە بڕی زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوەوە.
لە مانگەكانی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد و لەو چوارچێوەشدا ڕۆژی نۆی ئازاری ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 130 دۆلاری تێپەڕاند، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەی 12ساڵی ڕابردوودا تۆماركرابێت.
ماوەی زیاتر لە مانگێگە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، یەكێك لەهۆكارەكانیش شەڕی ئۆكرانیا و پاشانیش زیاتر خستنەڕووی نەوتە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.