وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە رایدەگەیەنێت دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریدایە .
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێبوون بۆ كاروباری رێگاوبان رایگەیاند: دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریدایە.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان وتیشی: هەركاتێك پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت، تۆڕەكە لە باكوری هەرێمی كوردستان تاوەكو باشوری دەبێت بە شاری سلێمانییەوە.
دوو ساڵە بەرپرسانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان شارەكان دەكەن، لەكاتێكدا رێگاو بانی هەرێمی كوردستان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە و بەشێك لەڕێگاكانیش وەك رێگای كەلار سلێمانی زیاتر لە 10 ساڵە دووساید نەكراون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.