هەواڵ

ماددەی هۆشبەر لەعێراق تادێت زیاتر بڵاودەبێتەوە، لەسلێمانی دەست بەسەر 35 كیلۆدا گیرا

Mic
2022-09-20

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئێران دەستی بەسەر زیاتر لە 35 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ 20-9-2022، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: تیمەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیان بەسەر 35 كیلۆ و 900 گرام ماددەی هۆشبەردا گرت، لە كاتی هەوڵی هێنانی ئەو بڕە بۆ نێو خاكی عێراق لە دیوی پارێزگای سلێمانییەوە.
سەبارەت بە جۆری مادە هۆشبەرەكەش، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەوەی خستەڕوو: ماددە هۆشبەرەكە لە جۆری تریاكە و لە ناو بۆڕی ئەلەمنیۆم و لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا شاردرابووەوە، ئێستاش شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستبەسەركراوە.
بەپێی ئامارێك لە ساڵی 2021دا 13 ھەزار بازرگان و بەكارھێنەری ماددە ھۆشبەرەكان لە عێراق دەستگیركراون، لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا چوار هەزار و 280 بازرگان و بەكارھێنەری ماددە ھۆشبەرەكان لەو ھەڵمەتی ھێزە ئەمنییەكان دەستگیر كراون و رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
بەپێی یاسا، بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و بەكارهێنەرانی ماددە ھۆشبەرەكان سزا دەدرێن بە زیندانیكردن لە ساڵێك كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵیش زیاتر نەبێت، پێبژاردنیش لە پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، بۆ بازرگانانیش زیندانیكردنی كاتی یان تاھەتایی و پێبژاردنە كە لە 10 ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 30 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.