ناڕەزایەتییەكان دژی كوژرانی ژینا ئەمینی بەرفراوانتر دەبێت و جگە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خۆپیشاندان زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتووەتەوە و هاوڵاتییانی ئەو شارانەش بەوتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادیی" ناڕەزایەتییان دژی ئێران دەربڕی، لەباكور و رۆژئاوای كوردستانیش ناڕەزایی دژ بە كوژرانی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا.
دوێنێ لە سێیەم ڕۆژی ناڕەزاییەتیەكان دژی كوژرانی ژینا ئەمینیی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان چووە قۆناغێكی نوێوە و زۆربەی شارەكانی ئێران لە ڕۆژئاوا تا ڕۆژهەڵات، لە باكوور تا باشووری ئەو وڵاتەی گرتەوە.
بەپشتبەستن بەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، لە سێیەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكان و لە ئێوارەوە تا درەنگانی شەو، هاوڵاتییانی چەندین شاری تری ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان چوونەتە ڕیزی ناڕەزایەتییەكان و خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدرا، لەوانەش مەشهەد، ئەراك، ساری، هەمەدان، قەزوین، كرماشان، ئیلام، كیش، كرمان، بەندەر عەباس، قووم، زەنجان، ڕەفسەنجان و چەندین ناوچەی دیكە
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان، لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، ژنان سەرپۆشەكانیان لەسەر لابرد و وەك ناڕەزایەتییەك دژی كوژرانی ژینا سووتاندیان و هەندێكیشیان قژیان بڕی، هاوڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پشتگرییان لەو هەڵوێستەیان كرد.
لە زۆربەی شارەكان خۆپیشاندانەكان كە لە ژێر چاودێریی چڕی هێزەكانی ئێران بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت و لەلایەن ئەو هێزانەوە هێرش و تەقەی ڕاستەخۆ لە هاوڵاتییان كرا، بەڵام سەرباری ئەوەش خۆپیشاندەران بە گەلەكۆمە لە هێزەكان دەهاتنە دەست و دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لە ئۆتۆمبێلی ئەو هێزانەدا گرت و هەندێكیان سووتاندن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شارەكانی ئەو پارچەیەی كوردستان دوێنێ سێ خۆپیشاندەری دیكە كوژراون، كە یەكێكیان ژنێكی بەساڵاچووە بەناوی “هاجەر عەباسی” خەڵكی شاری مهابادە، كە لە دووەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكان بەسەختی بریندار ببوو، هەروەها گەنجێكی خەڵكی شاری ورمێش بە ناوی “فەرجاد دەروێشی” لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی زۆریش هاوڵاتی بریندار بوون، كە تائێستا ئامارێكی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆش مێردمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵ بەناوی زەكەریا سلێمانیی لە خۆپیشاندانەكانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران گیانی لەدەستداوە.
هاوكات بە پێی سەرچاوەكانی ئێران، لە شارەكانی ئێران لەوانەش تاران و كرمان و تەبرێز، چەند خۆپیشاندەرێك كوژراون، بەڵام هێشتا ناسنامەیان بڵاونەكراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە ژمارەیەكی بەرچاو لە خۆپیشاندەران لەسەرجەم ئەو شارانەی ناڕەزایەتی تێیاندا بەڕێوەدەچێت، دەستگیركراون و چارنووسیان نادیارە.
جگە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان لە باكور و رۆژئاوای كوردستانیش خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە كوژرانی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.