هەواڵ

حكومەتی هەرێم، لەبری كەمكردنەوەی مووچەی راوێژكاران دەرماڵەیان پێدەدات

Mic
2022-09-21

بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی ڕاوێژكارانەوە هاتەدەنگ ‌و ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، دەڵێت ئەوەی باسدەكرێت بەو شێوەیە نییە، بەڵكو بێسەروبەری ناهێڵدرێت.
لەئێستادا دەرماڵەی یەك ملیۆن‌و 500 هەزار دینار لەبەشێكی موچەی ڕاوێژكارانی پلە باڵاكان كەمكراوەتەوە، لەكاتێكدا بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2008ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، موچەی ڕاوێژكاران دوو ملیۆن‌و 249 هەزار دینارەو بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 34ی ساڵی 2008ی داراییش، دەرماڵەی ڕاوێژكاران لە 500 هەزار دینارەوە زیادكراوە بۆ یەك ملیۆن دینار، بەڵام لەساڵی 2009 بەڕێنماییەكی دیكە زیادكراوە بۆ ملیۆنێك‌و 500 هەزار دینار، هەروەها ڕێنماییەكی دیكە كە لەساڵی 2014دا دەرچوە ئاماژە بەوەدەكات، هەندێك ڕاوێژكار هەیە بەپلەی بریكاری وەزیر دامەزراون‌و دەرماڵەی تایبەتیان سێ ملیۆن دینارە.
بەوتەی میدیاكانی نزیك لەپارتی و حكومەت، ئەو دەرماڵانەی كە دوو جۆرن دەستكارییانكراوەو دەست لەموچەی بنەڕەتییان نەدراوە، ئێستا بووەتە یەكجۆر دەرماڵەو دەرماڵەی سێ ملیۆن دیناری نەماوە.
لەهەرێمی كوردستان سێ جۆر پلەی ڕاوێژكار هەیە، پلە (ئەلف)، بریكاری وەزیرە، پلەی (ب) وەكو بەڕێوەبەری گشتیی، پلەی (وەزیر) هەیەو موچەی نزیكی موچەی وەزیرێكە، بەڵام دەرماڵەكانیان جیاوازە.
لەوبارەیەوە ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕیی‌و دارایی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە: باسی ئەوەدەكرێت كە موچەی ڕاوێژكاران كەمكرابێتەوە، ئەم بابەتە بەو شێوەیە نییە، بەڵكو سەرجەم ڕاوێژكاران دەرماڵەی تایبەتیان ڕێكدەخرێت‌و وەكیەكی لێدێت‌و بێسەروبەری ناهێڵدرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

دیواری رۆژئاوا، ئەو شوێنەی جولەکەکان لە ئەقسا بە پیرۆزتری دەزانن

Mic
2025-09-14


دیواری رۆژئاوا یان دیواری بوراق، ئەم دیوارە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی ئەقسا، پێش هێرشەکەنی سەر ئێران، نەتەنیاهو سەردانی ئەم دیوارەی کرد و ناوی جەنگەکەی لەسەر دیوارەکە جێهێشت، بەڵام ئایا ئەم سەردانەی ئەمڕۆ جەنگێکی تری بەدواوەیە؟

ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوژینەکانیان لە قودس سەردانی "دیواری رۆژئاوا"یان کرد کە شوێنێکی پیرۆزە لەلای جووەکان.

دیواری ڕۆژئاوا کە دیواری بوراقیشی پێدەوترێت، دەکەوێتە شاری کۆنی ئۆرشەلیم، شوێنێکی گرنگی نوێژ و حەجکردنە کە بۆ گەلی جولەکە پیرۆزە، ئەمە دوایین بەشی پاشماوەی دیوارە پارێزەکەیە کە جاران دەوری کێوی پەرستگاکەی دابوو، کە پەرستگای یەکەم و دووەمی ئۆرشەلیم لەوێ بوون، هەردووکیان لەلایەن جوولەکەکانی کۆنەوە بە پیرۆزی بێهاوتا دادەنران.

ڕەسەنایەتی دیواری ڕۆژئاوا بە دابونەریت و گێڕانەوەی مێژوویی و بەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیری دەکرێت، لە دەوروبەری سەدەی دووەمی پێش زایین سەرچاوەی گرتووە، هەرچەندە بەشەکانی سەرەوەی دواتر دروستکراون.

نەسراوی جۆراوجۆر مانەوەی دیوارەکە بە شێوەیەکی جیاواز لێکدەداتەوە، یەکێکیان رایوایە ئەوە دەکات کە خودا ئەم پارچەیەی بۆ گەلی جولەکە پاراستووە، لە کاتێکدا یەکێکی تر دەڵێت تیتۆس وەک هێمایەکی خەمباری داگیرکردنی یەهودا لەلایەن ڕۆمانەکانەوە پاراستووە.

بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە دیوارەکە ئێستا تێکەڵ بە پێکهاتەیەکی گەورەتر بووە کە چواردەوری گومەزی بەردی موسڵمانان و مزگەوتی ئەقسا دەورەدراوە، ناکۆکی بەردەوامی هەیە لە نێوان عەرەب و جوولەکەکان لەسەر دەسەڵاتی دیوارەکە و زۆرجار مافی چوونە ژوورەوە.

ئەم ناکۆکییە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەوەتەی ئیدارەی ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی شارە کۆنەکەی کرد لە دوای جەنگی شەش ڕۆژ لە حوزەیرانی 1967.

لە ئێستادا، دیواری ڕۆژئاوا نزیکەی 50 مەتر درێژی و نزیکەی 20 مەتر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر قووڵتر دەچێتە ناو زەوی، پەرستنی جوولەکەکان لێرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیزەنتی سەرەتایی و پشتگیری بیروباوەڕی حاخامەکان دەکات کە "ئامادەبوونی خودایی هەرگیز دیواری ڕۆژئاوا بەجێ ناهێڵێت."

ساڵانە بە ھەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن، ئەم دیوارە جگەلەوەی گرینگیەتەکی زۆری ھەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری ھەیە بۆ موسڵمانان، چونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا.

رۆژی 12ـى حوزەران، واتە رۆژێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆشتە دیواری بوراق و لە نامەیەکی بچوکدا ئاماژەی بە دەربڕینی شێری ڕاپەڕیو دا.

شێری ڕاپەڕیو، دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی ژمارەکان لە تەوراتدا، کتێبەکە خۆی باس لە جوەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەخمینی دەکات، کە خاوەن ئیمارەتی خۆیان بوون کە بە یەهود میدناتا، یان شاری جو ناسراوە، دیسانەوە بۆخۆی ئاماژەیە بۆ مێژوی کۆنی ململانێ لە نێوان جو و فارسدا لە میانەی هەڵکشان و داکشانی هێزەکانی ناوچەکە.

رۆژێک دوای سەردانەکەی نەتەنیاهو، ئیسرائیل ئێرانی ئاگرباران کرد و زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی کوشت و ژێرخانی ئەتۆمی ئێرانی تا ئاستی نەمان بە ئامانج گرت.

ئەمڕۆیش، دیسانەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی دیواری رۆژئاوای کرد، بەڵام ئەمجارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یاوەری دەکرد، وێنەکان بەخێرایی بڵاوبونەوە و بە تەنزەوە لەسەری نوسراوە، ئەمجارە چی شەڕێکیان بەدەستەوەیە.