بەهۆی نەخۆشكەوتن و ژەهراوی بوونی بەشێك لە خوێندكارەكانی،فرۆشگای قوتابخانەی نەهرۆ لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی دادەخرێت، و قایمقامیەتی سلێمانیش لە رێگەی لیژنەی دایەنگەو باخچەو خوارنگەی قوتابخانەكانەوە چاودێری زیاتری فرۆشگای قوتابخانە حكومی و تایبەتەكان دەكات.
پاش ئەوەی ژمارەیەک خوێندکار بەهۆی خواردنی ناتەندروستی خواردنگەی قوتابخانەی نەهرۆ لە گەرەکی هەواری شاری سلێمانی دوچاری نەخۆشی و ژەهراویبوون بە خۆراک هاتبوون، لیژنەی دایەنگەو باخچە و فرۆشگای قوتابخانەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی قوتابخانەکەیان کرد و لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ حاڵەتەکە کرد، و لە هۆکارەکانی ژەهراویبوونی خوێندکارەکانیان کۆڵیەوە و دەرکەوت بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەند نەبوونی فرۆشگاکە بووە بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانەوە.
لەبارەی چۆنیەتی چاودێریکردن و بەدواداچوونکردن بۆ حاڵەتەکەش، بەهار رەمەزان سەرۆکی لیژنەی چاودێریکردنی دایەنگەو باخچەو فرۆشگای قوتابخانەکان رایگەیاند: لە سەردانەکەی ئەمرۆدا بۆ قوتابخانەی نەهرۆ لیژنەکە رێنمایی پێویستی داوە بە ستافی فرۆشگای قوتابخانەکە و ئاگاداریان کردونەتەوە کە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن، وتیشی پێیان راگەیاندون لە ئەگەری دووبارە کردنەوەیدا فرۆشگاکە رووبەرووی سزای دارایی و یاسایی دەبنەوە، ئەوەشی خستە روو کە فرۆشگای قوتابخانەکە لە لایەن لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیەوە داخراوە.
سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پێشتر بە مایكی وت: لە 24 سەعاتی رابردوودا نزیكەی 100 خوێندكار لە یەك قوتابخانەی شاری سلێمانی، توشی سكچوون و رشانەوە بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان كراون.
وتیشی: بە مەبەستی بەدواداچوونی ئەو حاڵەتە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لیژنەیەكی تایبەتی لە چاودێری تەندروستی و یەكەی ئاو و تەندروستیی خوێندنگاكان راسپاردووە، بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆ پشكنینی تاقیگەیی وەربگرن.
د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بەمایكی وت: بەشێكی زۆری ئەو منداڵانە باری تەندروستییان باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە، قوتابخانەكانیشمان ئاگاداركردووەتەوە كە پاكوخاوێنی بپارێزن و كاری پێویست بكەن، لیژنەیەكی تەندروستیش ئەمڕۆ لە دۆخەكە دەكۆڵێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.