بەوتەی پارێزەرێكیان پێنج گیراوی بادینان لەگەڵ ئەندامانی داعش زیندانیكراون، بەشێك لەزیندانیانی بادینانیش داوایان كردووە ماوەی سزاكەیان بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە، ئەندامێكی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكیش دەڵێت چەندین كەسی دیكە لەهەرێم بەبێ دادگایی كردن زیندانیكراون.
بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان لەلێدوانێكدا بەمایكی وت:"داوای تەمیزی حوكمی پێنج گیراوی بادینانمان كردووە، كە پێشتر ئازادبوونی بەمەرج دەیگرتنەوە بەڵام ئازادنەكران، سەرەڕای ئەوەش هەریەكە و لەگەڵ دوو ئەندامی داعش زیندانیكراون".
ئەو پارێزەرە وتیشی:"12 گیراوەكەی بادینان كە دوویان لەبادینان زیندانیكراون تائێستا ئازاد نەكراون، خەڵكێكی دیكەش هەیە بەدەر لەوانەی بێ دادگایی كردن سزادراون، یەكێك لەوانە هونەرمەندێكە بەناوی بڵند ئامێدی دوو مانگە بەبێ دادگایی كردن و بەهۆی وتنی گۆرانییەك بۆ زیندانیكراوانی بادینان لەماڵەكەی خۆی لە دهۆك دەستگیركراوە".
بەوتەی بەشدار حەسەن "دۆخی زیندانیانی چاكسازی گەوران بەگشتی خراپە و بەتایبەتیش زیندانیانی بادینان شەڕی دەروونییان لەگەڵ دەكرێت، هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو وەفدێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانەكەی كردووە".
وەك ئەو پارێزەرە دەڵێت:"گوهدار زێباری 15 رۆژ تەلەفۆنی وەكو سزایەك لێی بڕدراوە، كەسوكارەكەی رۆژی 16-9-2022 بینیویانە و بەوتەی ئەوان لەژوورێكیان داناوە كە دوو ئەندامی داعشی لەگەڵدایە".
رۆژی چوارشەممە 31 ی ئابی 2022 بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دادوەری دادگای كەتنی هەولێر بڕیاری كۆتایی سەبارەت ئازادكردنی بە مەرجی هەریەك لە (كۆڤان تارق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، مەحمەد ناجی)دا كە بەگوێرەی بڕیارەكە ئەو سزادراوانە ئازادكردنی مەرجدار نایانگرێتەوە.
وتیشی: هەریەك لە (شیروان شیروانی، مەلا شڤان، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری و ئەیاز كەرەم) داواكاریەكیان لە ڕێگەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە ئاڕاستەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردوە بە مەبەستی گواستنەوەیان لە چاكسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی.
بەشدار حەسەن ڕاشیگەیاند: لەگەڵ پارێزارن لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بریاری دادگا لە بارەی ئازاد نەكردنی ئەو دەستگیركراوانە بەشێوەی مەرجدار تەمیز بكەینەوە، چونكە ئەم بریارەی دادگا و داوكاری گشتی پشتیان پێی بەستووە، دوور و نزیك پەیوەندی بە ئازادكردنی مەرجداوە نیە. بەوتەی ئەو پارێزەرە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2013ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەم بریارەی دادگا پشتی پێ بەستووە یاسای تیرۆرە، كە ئەمەش سەرپێچیكردنی یاسایە.
ئازادكردنی بەمەرج یەكێكە لەو رێوشوێنانەی لەیاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستاندا كاری پێدەكرێت و بریتییە لەوەی بۆ هەر ساڵێك دەتوانرێت سێ مانگ لەماوەی سزادانی تاوانبار كەمبكرێتەوە، ئەگەر لەزینداندا بەباشی مامەڵەی كردبێت.
دوای حوكمدانی پێنج كەسی شارۆچكەی شیلادزێ لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا بەدوو ساڵ زیندانیكردن، ئەو كەسانە ساڵێك و شەش مانگیان لەزیندانی ئاسایش بەسەربردبوو، دەتوانرێت ئەو شەش مانگەی دیكەیان بەئازادكردنی بەمەرج بۆ هەژماربكرێت و ئازادبكرێن، بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەش زیندانیكراوان كە ژمارەیان 53 كەسە مانیان لەخواردن گرت.
هاوكات كامەران عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی لەلێدوانێكدا بەمایكی وت:"بەدەر لەو كەسانەی بادینان و چاكسازی گەورانی هەولێر، بەڵام ژمارەیەك كەس دەستگیركراون كە لەزیندانەكانی ئاسایشن و ژمارەیان 11 كەسە، ئەوان لە 2021 ەوە دەستگیركراون بەبێ دادگایی كردن".
ئەو ئەندامەی رێكخراوی سی پی تی ئەوەشی ئاشكراكرد :" ژمارەیەك كەسیش كە هەموو شارەكان لەخۆدەگرێت بە سلێمانی و هەولێر و دهۆكیشەوە كە پەیوەندی بەناكۆكی سیاسی نێوان حزبەكانەوە هەیە دەستگیركراون بەبێ دادگایی كردن، كەسی وای تێدایە سێ بۆ چوار ساڵە لەزیندانە كەسی واش هەیە 10 ساڵە لەزیندانە و دادگایی نەكراوە، كە ژمارەیان بەتەواوەتی 20 كەسە".
نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر 53 زیندانی لەچاكسازی گەورانی هەولێر كە 10یان سزادراوانی بادینان و شیلادزێن، دەستیان بەمانگرتن لەخواردن كرد، پاش ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاری ئازادكردنی بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینانی دەركردو بەپێی بریارەكە دەبوایە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی رابردوو ئازاد بكرێن، بەڵام بڕیارەكە راگیراوە و تائێستاش جێبەجێنەكراوە هەرچەندە چەندین جار ئەو زیندانیانە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە مانیان لەخواردن گرت.
داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان،
رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە
دەکرێت.
لە 15ـی ئەم مانگەوە لیژنەی
وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا چەند کۆبوونەوەیەکی کردووە و بڕیا ئەمڕۆش دوا
کۆبوونەوەی بکات، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێدانی مافی هیوا بۆ
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بکات.
هاوکاتی ئەو کۆبوونەوەیە؛ یەکێک لە پارێزەرانی
ئۆجەلان بەناوی فایەق ئۆزگور ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە مافی هیوا بۆ ئۆجەلان جێبەجێبکرێت
و دەسەڵاتی تورکیا پیادەی بکات.
هەروەها ئەمڕۆ هاوڵاتییان لە بەشێک لە پارێزگاکانی
تورکیا و باکووری کوردستان خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەن و
داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا دەکەن.
مافی هیوا یاسایەکە یان مافێکە کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاوە دەرچووە،
بەپێی ئەم یاسایە، دوای 25 ساڵ لە زیندانیی هەتا هەتای؛ کەسەکە ئازاد
دەکرێت یان بە سزاکەیدا بچنەوە بۆ ئەوەی بە مەرج ئازاد بکرێت.
لەلایەکی ترەوە
پارتی یەکسانی و دیموکراسی- دەمپارتی داوا ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش-
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەکات.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە رۆژانی
رابردوو سەردانی هەریەکە لە دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی- هاوسەرۆکی پێشوو گەورە
شارەوانی ئامەد کردووە و، دەڵێت، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکردووە با
دەمیرتاش و مزراکلی ئازاد بکرێن.
چاندار ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمیرتاش چاوەڕێی جێبەجێکردنی
بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە، کە لە 8ی تەممووزی 2025 دەرچووە، ماوەی
تانەلێدانی تورکیا خەریکە کۆتایی دێت و ئەگەر تورکیا ناڕەزایی دەرنەبڕێت، دەمیرتاش
دەستبەجێ ئازاد دەکرێت.
جەختیش لەوە
دەکاتەوە بۆ دروستکردنی متمانەیە هاوڵاتییان بە پرۆسەی ئاشتی نابێت سەلاحەدین
دەمیرتاش لە زیندان بهێڵدرێتەوە و دەبێت ئازاد بکرێت.
پێشتر، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارەکەی خۆی
سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش دووپاتکردبووەوە و ماوەی سێ مانگی بۆ تورکیا دیاریکردبوو
بۆ تانەلێدان.