بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی و چاودێری بازرگانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو بەشە خۆراكە دەدەن كە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەینێرێت و دەڵێن جۆرەكەی باشە و هیچ گرفتێكی نییە.
شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسنوری پارێزگای سلێمانی دوو ملیۆن و 50 هەزار كەس خۆراك وەردەگرێت، سێ هەزار و 450 بریكاری خۆراكمان هەیە، مانگانە كە خۆراك دێت 14 هەزار و 500 تا 15 هەزار تۆن خۆراكە، ماددەكانیش شەش تا حەوت ماددەیە.
وتیشی: ماددەكان بریتین لە سێ كیلۆگرام برنج و یەك كیلۆ گرام شەكر و لیترێك زەیت لەگەڵ 500 گرام فاسۆلیا، لەگەڵ 500 گرام لەتكە نۆك و 500 گرام نیسك لەگەڵ 400 گرام دۆشاوی تەماتە، هەموو هاوڵاتییەك مانگانە وەریدەگرێت، سنووری بەرێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی فراوانە و لە دوو پارێزگاو دوو ئیدارە پێكدێت، ئەو پشكەی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆمان دابین دەكرێت و وەكو پارێزگاكانی دیكەی عێراقە.
بەوتەی بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لەعێراق چی ماددەیەكی خۆراكی بدرێتە هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستانیش هەمان ماددەیە و ئێستا خۆراكی شەش مانگ دابەشكراوە و لەمانگی حەوتەمی ئەمساڵداین و تائێستا زیاتر لە 75 هەزارتۆن خۆراكمان دابەشكردووە.
هاوكات سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: داوا لەپەرلەمانتاران و چالاكوانان دەكەین كە ڕەخنەكانمان پێبڵێن نەك خۆیان بڵاویبكەنەوە، ئەو برنجەشی دابەشكراوە تائێستا هیچ كێشەیەكی نەبووە.
وتیشی: ئەو پشكنینەی حكومەت دەیكات و پشكنینی ئێمەش دەكرێت واتە دووجۆرە پشكنین بۆ خۆراك دەكرێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییە كە دەڵێت ماددە خۆراكیەكان باش نییە، بۆ نمونە ئەو ئاردەی گوایە بەكەڵك نایەت هەر بەشێك لە بازرگانەكان ئەو دەنگۆیە بڵاودەكەنەوە و دواتر خۆیان دەیكڕنەوە و دەشخورێت هیچ كێشەی نییە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.